سنور ميديا
324 جار بینراوە 10/7/2019 08:28 AM

عادل عەبدولمەهدی رێككەوتنی لەگەڵ پێشمەرگە راگەیاند



سنور ميديا 

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق رێككەوتنی سوپای عێراق و بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستانی راگەیاند.

 

له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگەیاند،لەگەڵ بەرپرسانی هێزی پێشمەرگە، بۆ پاراستنی سنورەکانی عێراق لەگەڵ هەردو وڵاتی ئێران و سوریا بە درێژایی نزیكەی 500 کیلۆمەتر رێككەوتنیان ئەنجامداوەو بۆشایی ئەمنی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە پڕدەكەینەوە.

 

سەبارەت بە چارەسەری كێشەكانی هەرێم و بەغدا، سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، چارەسەکردنی کێشە هەڵواسراوەکان لەگەڵ هەرێم ئاسان نیە، چونکە كێشه‌كان کۆن و کەڵەکەبون، بەڵام هەماهەنگیمان لەگەڵ حكومەتی هەرێم هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بە كێشەی نەوت و كەركوكیشەوە.

 

دەربارەی گرفتەكانی هەناردەی نەوتی عێراق، عادل عەبدولمەھدی وتی، هەرچەندە مەترسی لەسەر رێگەكانی ھەناردەی نەوتی عێراق هەیە، بەڵام پلانمان داناوە بۆ چارەسەركردنی هەر ئەگەرێك كە روبدات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure