مه‌لا به‌ختيار
586 جار بینراوە 10/7/2019 08:24 AM

مه‌لا به‌ختيار هۆشدارى ده‌داته‌ حكومه‌ته‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى



سنور ميديا 

مەلا بەختیار لە میانی پێشوازیكردنی لە كۆمەڵێك كادری یەكێتی لە پشدەر، داوا دەكات میلیشیاو هێزی چەكداری تایبەتی لە كوردستان نەمێنێت.

لەو كۆبونەوەیەدا، مەلا بەختیار، سەبارەت بە حكومەتی نوێی هەرێم دو ئەركی بنچینەیی راگەیاند و وتی،"یاسا لەكوردستاندا سەروەربێ‌‌و میللیشیاو هێزی چەكداری تایبەتی لەكوردستاندا نەمێنێت. بەڵكو هێزێكی یەكگرتوی پێشمەرگە، پۆلیس، ئاسایشمان هەبێت‌و هێزێكی یەكگرتوی هەمو داموودەزگاكانی ئاسایشمان هەبێت، ئەمەش ئەركی یەكەمە‌".

 

مەلا بەختیار راشیگەیاند،"ئەركی دوەم، ئەركی گۆڕینی سیستەمەكەیە، چونكە سیستەمی حوكمڕانی ئێستا، ئیتر پێویستی بەگۆڕانكارییەو پێویستی بەوەیە ئەو سیستەمەی كە لەهەشت كابینەكەی پێشووتر ئیشی كردوە، گۆڕانی بەسەردابێت‌و بكرێت بەسیستەمێك كە لەكابینەی نۆیەم‌و لەسەردەمی هەرە پێشكەوتووی ئێستای تەكنەلۆجیا‌و سەردەمی زانست‌و زانیاریی‌و سۆسیالمێدیا ئیشدەكات. چونكە دنیا ئێجگار پێشكەوتووەو لە(28) ساڵی رابردو كە راپەڕینمان كردوەو لەساڵی (1992)یشەوە كە حكومەتمان پێكهێناوە، واتە لەم (27) ساڵەدا بەقەد دو سەد ساڵی رابردو، گۆڕانكاری لەسەر ئاستی دنیا هەبو".

 

مەلا بەختیار، هەرچەندە هێشتا بەفەرمی لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە، بەڵام بەهۆی نیگەرانیەكانیەوە، ماوەیەكی زۆرە بەشداری كۆبونەوەكانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ناكات، لەگەڵ ئەوەشدا رۆژانە پێشوازیی لە كادیرانی حزبەكەی دەكات و كۆبونەوەیان لەگەڵدا ئەنجامدەدات و لەو رێگەیەوە بۆچونەكانی خۆی لەسەر دۆخی هەرێم و عێراق و ناوچەكە دەخاتەرو.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure