رێباز حەملان
139 جار بینراوە 10/7/2019 08:20 AM

رێباز حەملان: كابینه‌ی هه‌شته‌م سه‌ركه‌وتوبو



سنور ميديا 

دوێنێ سێ شه‌ممه‌ 9/7/2019، دواین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به‌ڕێوه‌چو، تیایدا رێباز حەملان رایگەیاند،"كابینه‌ی هه‌شته‌م سه‌ركه‌وتوبو به‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگه‌ گه‌ورانه‌ی كه‌وته‌ پێشی"

 

رێباز حەملان لە كۆبونەوەكەدا "هیوای خواست كه‌ كابینەی نۆیەم سه‌ركه‌وتوبن و ته‌واوكه‌ری كارو خزمه‌ت و چاكسازیه‌كانی كابینه‌ی پێشوبن به‌ باشتر خزمه‌تكردنی زیاتری هاونیشتیمانیان".


لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا رێباز حەملان رایگەیاند،"كابینه‌ی هه‌شته‌م سه‌ركه‌وتوبو به‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگه‌ گه‌ورانه‌ی كه‌وته‌ پێشی، به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ره‌كردنیان، هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه‌ له‌ چاكسازیكردن له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ و زیادكردنی داهات، ئه‌مه‌ش به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنی ده‌روازه‌ و گومرگ و باج و بانك ده‌ستی پێكردوه‌و به‌رده‌وامیشه‌".داواشیكرد كابینەی داهاتو بەهەمان میكانیزم بەردەوام بن لە زیادكردنی داهات لەرێگەی گومرگ و باجەوە.

 

ئەم وتانەی وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم لەكاتێكدایە كە لەئێستادا، جگە لە موچەی ساڵانی رابردوی فەرمانبەران كە بەشێوەی پاشەكەوت لای حكومەتی هەرێم ماوە، لەمساڵی 2019دا وەزارەتی دارایی و ئابوری تەنها موچەی سێ مانگی داوەتە فەرمانبەران لەكاتێكدا شەش مانگی ساڵەكە رۆشتوە

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure