سنور ميديا
148 جار بینراوە 10/7/2019 07:59 AM

عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌ڵێنێكى گرنگ له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ ده‌دات



سنور ميديا 

پەرلەمانتارێكى فراكسیۆنی گۆڕان لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، عادل عەبدولمەهدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پەیوەندی پێوەکردووە و رایگەیاندووە، لەسەر هەنگاوەکانی بۆ دوورخستنەوەی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە کێشەکانی دیکە بەردەوام دەبێت.

 

كاوه‌ محه‌مه‌د له‌ پێگه‌ى تايبه‌تى خۆى بڵاوى كردوه‌ته‌وه‌ ، دوێنێ سێ شه‌ممه‌ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بە تەلەفۆن پەیوەندی بە کاوە محەمەدەوە کردووە و باسیان لە ناوەڕۆکی بەیاننامەکەی دوێنێی فراکسیۆنی گۆڕان کردووە، کە تییدا بۆچوونی بزووتنەوەکە بۆ کێشەی نەوت و غاز لەنێوان هەولێر و بەغدا خرابووەڕوو.

 

لە راگەیه‌ندراوەکەدا هاتووە: "بەڕێز عادل عەبدولمەهدی باسی لە کێشە و گرفتەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاسای بودجە کرد و جەختیکردەوە لەسەر هەنگاوەکانی بۆ بەدوورخستنی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە کێشەکان بەردەوام دەبێت".

 

کاوە محەمەد بە ناوی فراکسیۆنی گۆڕانەوە سوپاسی سەرۆک وەزیرانی عیراقی کردووە، "بۆ هەڵوێستی نیشتیمانی و بەرپرسیارانەی بەرامبەر بە ناردنی پارەی تەرخانکراوی مانگانە بۆ مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان".

 

کاوە محەممەد راشیگەیاندووە، "پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکارێکی جدی حکومەتی فیدراڵ بێت، هەم مووچەی خەڵک لەکاتی خۆیدا دابەشبکات و هەم رۆژانەش بەپێی یاسای بودجەی 2019 بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکات".

 

لەبارەی كێشه‌ی نه‌وت و غاز له‌نێوان هەولێر و به‌غدا، دوێنی دووشه‌ممه‌ 8ی ته‌مموز 2019، فراكسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لە راگەیه‌ندراوێکدا داوایکرد ئەو پرسە به‌پێی ده‌ستوور و یاسای نه‌وت و غاز چاره‌سه‌ربكرێت.

 

هەروەها جەختیکردوە، ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه به‌پێی ده‌ستوور‌، "ره‌نگه‌ ببێته‌ ده‌ره‌چه‌یه‌كی باش بۆ چاره‌سه‌ری یه‌كجاریی ئه‌م كێشه‌یه‌ له‌ نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا".

 

فراكسیۆنی گۆڕان لە بەغدا رایگەیاندبوو، "ئێمه‌ دژی ئه‌وه‌ین كه‌ قووت و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بكرێته‌ قوربانی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا به‌تایبه‌ت له‌ بواری نه‌وت و غاز، پێویسته‌ پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان له‌ پرسی كێشه‌ی نه‌وت و غاز جیابكرێته‌وه، هاوڵاتیانی هه‌رێم هاوشێوه‌ی هه‌موو هاوڵاتیانی عیراق پێویسته‌ به‌ شێوه‌ی هاوشان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ و كێشه‌كانیش له‌ڕێگەی یاساوه‌ چاره‌سه‌ربكرێن".

 

فراکسیۆنی گۆڕان ئاماژەی بەوەشکردبوو، تا ئەو کاتەی (سێ مانگی داهاتوو) چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌ی نه‌وت و غازی هه‌رێم دەکرێت، هه‌ولێر و به‌غدا پابه‌ندبن به‌ سه‌رجه‌م بڕگه‌ و مادده‌كانی یاسای بودجه‌ی فیدراڵ بۆ ساڵی 2019، "به‌تایبه‌ت هه‌رێمی کوردستان پابه‌ندبێت به‌ ناردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئیتیحادی پابه‌نده‌ به‌ لانی كه‌م ناردنی مووچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان"‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure