شاسوار عه‌بدولواحید
136 جار بینراوە 10/7/2019 07:48 AM

شاسوار عەبدولواحید: هه‌تا ڕۆژێک زووتر خەڵک ڕاپەڕێت هێشتا کەمە



سنور ميديا 

سەرۆکی‌ جوڵانەوەی‌ نەوەی‌ نوێ پێی وایە هه‌تا ڕۆژێک زووتر خەڵک له‌ "یه‌كێتی و پارتی" ڕاپەڕن و روبه‌ڕویان ببنه‌وه‌، هێشتا کەمە، داوای لێبوردنیشی لە دەنگدەرانی جوڵانەوەکە کرد و وتی ئەوەی لە رابردودا رویداوە بە پلەی یەک من لێی بەرپرسیارم.

 

له‌ سیمینارێكدا كه‌ كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی به‌نیازه‌ شه‌وی چوارشه‌ممه‌ 10ی ته‌مموزی 2019 په‌خشی بكات، شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاندوه‌: "هەتا رۆژێک زووتر میللەتی‌ کورد لە پارتی‌ و یەکێتی‌ راپەڕێت و روبەڕویان ببێتەوە هێشتا کەمە."

 

عەبدولواحید له‌ سیمینیاره‌كه‌دا وتویه‌تی: "دەسەڵاتداران تەنها دوو رێگایان لەبەردەمدایە و سێیەمیان نییە، ئەویش یان دەسەڵات بەهۆش خۆی‌ بێتەوە تا کار لە کار نەترازاوە، یان رێگه‌ی دووه‌م ئه‌وه‌یه‌ چارەنوسیان به‌ هه‌مان چارەنوسی‌ سەدام و بەعس و دەبێت."

 

سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی ناو جوڵانه‌وه‌كه‌، شاسوار عه‌بدولواحید داوای‌ لێبوردنی لە هاوڵاتییان و دەنگدەرانی‌ جوڵانه‌وه‌كه‌ كرد و وتی: ئه‌وه‌ی رویداوه‌ له‌ رابردودا، من به‌ پلەی یەک بە هه‌ڵه‌ی خۆمی ده‌زانم و بەشی هەرەزۆری ده‌خه‌مه‌ سه‌ر شانی خۆم، چونکە نەدەبوو متمانە بە هەندێک کەس بکەین كه‌ له‌جێی خۆیاندا نه‌بوون".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure