گه‌ريلا
427 جار بینراوە 9/7/2019 03:58 PM

پەكەكە هەڕەشە دەكات “سیخووڕەكان دەناسین و تۆڵە دەكەینەوە”



سنور ميديا 

پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە ڕایگەیاند "ئێمە باجی ئەم كۆمەڵكوژییە نامەردانەیە‌ لە كوژەران دەستێنین و بەدڵنیاییەوە تۆڵەی شەهیدە قارەمانەكانمان دەكەینەوە. حەسرەت و ئامانجی هاوڕێی شەهیدمان هەڵمەت-ی پێشەنگی بزووتنەوەی ئازادیی كوردستان و دیموكراتیبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوین دژ بە گۆشەگیری و فاشیزم بە سەركەوتن دەگەیەنین".

 

پەكەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت "ئەم هێرشە لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، دەوڵەتانی یەكێتیی ئەورووپا، ڕووسیا و هێزە جیهانییەكانەوە پشتیوانی لێ كراوە و دیسان بە هاوكاری هێزە "خائین"ەكان ئەنجام دراوە، بۆیە ئەم هێزانە بەرپرسن لەو كۆمەڵكوژی و فشارە ڕۆژانەییانەی دەوڵەتی تورك لە باكوور، باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان و بەشەكانی دیكە دەیكات".

 

ئاماژە بەوەش دەكات "ئێمە تۆڵەی كۆمەڵكوژییەكانی سەر گەلی كورد و توركیا یەك بە یەك دەكەینەوە. وەك چۆن گەلی باشووری كوردستان فاشیزمی سەدامی ڕووخاند و سەركەوت، بە یادكردنەوەی هاوڕێ هەڵمەت-یش زیاتر دەگاتە زانابوون. ئێمە، فاشیزمی دەوڵەتی تورك و هاوكارەكانتان لەسەر خاكەكەمان دەردەكەین!".

 

ئاشكراشیكرد "دەربارەی ئەم هێرشە، ئاشكرایە كە بەشێوەیەكی پیلانڕێژكراو و ڕێكخراو ئەنجام دراوە. دیارە كە هێزە فاشیستەكانی دەوڵەتی تورك پشتگیرییان لەو‌ سیخووڕ و نۆكەرانە وەرگرتووە كە بۆ بڕێك شۆربا خۆیان فرۆشتووە. ئێمە وەك گەل و بزووتنەوە لە ئاستێكی گرنگدا ئەمانە دەزانین و ئەو كەسانەش دەناسین. ڕایدەگەیەنین، بەباشی تۆڵەی ئەم كۆمەڵكوژییە لە كوژەرەكان دەكەینەوە. لەسەر ئەم بنەمایە بانگی هەموو ئەو كەسانە دەكەین كە بە خۆیان دەڵێن شۆڕشگێڕ، دیموكرات و وەڵاتپارێزی كورد بۆ ئەوەی ئەركی خۆیان جێبەجێ بكەن".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure