سنور ميديا
295 جار بینراوە 9/7/2019 03:48 PM

پارتى له‌ ڕێگه‌ى ئه‌نجونى ئاسايش له‌سه‌ر شه‌هيدبونى ديار غه‌ريب وه‌ڵامى په‌كه‌كه‌ ده‌داته‌وه‌



سنور ميديا 

ئەنجومەنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، "لە چەند رۆژی ڕابردوودا، هەندێ میدیای نزیک لە پەکەکە، تۆمەتێکی ناڕەوایان خستۆتە پاڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، کە گوایە لە کوشتنی سەرکردەیەکیان تێوەگڵاون، بەداخەوە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنی نێوخۆییش بۆ سوودی سیاسی پەرەیان بەم تۆمەتە بێبنەمایە داوە".

 

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمدا هاتوه‌، "ئێمە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، سەرلەبەری ئەم تۆمەتە ڕەتدەکەینەوە. وێڕای ئەمەش ئەم هەوڵە میدیاییە چەواشەکارانە ناتوانن ئەو ڕاستییە بشارنەوە، کە بوونی پەکەکە بەم شێوازەی ئێستایان لە هەندێ ناوچەی هەرێمی کوردستان هۆکارێکی سەرەکییە، بۆ ڕاکێشانی شەڕ و نائارامی بۆ ناو هەرێم. چەندین ساڵەش رێگرن لە ئاوەدانکردنەوەی زیاتر لە هەشت سەد گوند و ئاوایی هەرێمی کوردستان. بەداخەوە بەم دواییانەش چەکدارانی پەکەکە خۆیان خستۆتە پەنای گوند و ئاواییەکانمان و بەم هۆیەشەوە هاوڵاتیانی سڤیلمان بوونەتە قوربانیی پێکدادانی نێوان ‌پەکەکە و تورکیا".

 

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، "لێرەدا جارێکی دیکەش دووپاتی دەکەینەوە کە کۆی سیستەمی ئیداریی هەرێم کە بەرپرسیارە لە پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیانی، دژی ئەم سیاسەتەی پەکەکەیە و خوازیارین کێشەکەیان بگوازنەوە بۆ گۆڕەپانی ڕاستەقینەی خۆیان و ئەو ڕاستییە دەخەینەوە ڕوو کە کوردستانێکی ئازاد پێویستیی بە ئازادکردن نیە.

 

له‌كۆتایدا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ده‌ڵێت:"دەبێت هەموولایەک ڕێز لە سەروەریی هەرێم و دامەزراوە شەرعییەکانی بگرن و ڕەچاوی بەرژەوەندیی هاوڵاتیانی هەرێم بکەن. هاوکات خوازیارین هەموو هێزەکانی ناوچەکە ڕێگەی ئاشتیانە و گفتوگۆ بگرنەبەر و کۆتایی بە خوێنڕشتن بهێنرێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure