په‌رله‌مانى كوردستان
126 جار بینراوە 9/7/2019 03:36 PM

سبەینێ پەرلەمانی کوردستان دەنگ بە كابینەی نوێی حکومەت دەدات



سنور ميديا 

پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوەیەکی تایبەتە بە متمانەدان بە وەزیر و پۆستە باڵاکانی حکومەتی هەرێم.


سبەینێ چوارشەممە 10ی تەمموزی 2019 پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە و دەنگ بە پێكھاتەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەدات، هاوكات مەسرور بارزانی وەك سەرۆك وەزیرانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و جێگرەكەی و وەزیرەكان سوێندی یاسایی دەخۆن.


لە ئێستاشدا پەرلەمانی کوردستان ئامادەكارییەكانی بۆ كۆبوونەوە و دەنگدان بە كابینەی نوێ و رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆك وەزیران و جێگر و وەزیرەكان تەواو كردووە.


ئەمڕۆ سیڤیی كاندیدەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەت گەیشتووەتە دەست پەرلەمانتاران، بەپێی بەرنامەی كاریش، كاتژمێر 11ی سبەی رۆژی چوارشەممە، كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بۆ دەنگدان بە كابینەی نوێ دەست پێ دەكات.


بەپێی زانیارییەکانیش "دەنگدان بە كابینەی نۆیەم بە شێوەی ئاشكرا دەبێت و ھەموو لایەنە سیاسییەكان پابەندن بەو رێككەوتنەی لەنێوانیاندا كراوە".

 

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ 8ی تەمموزی 2019 مەسرور بارزانی، راسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی پێکهاتەی کابینە پێشنیارکراوەکەی رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرد.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure