سنور ميديا
722 جار بینراوە 8/7/2019 04:51 PM

حکوومەتی هەرێم بڕیارێکی نوێی لەبارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢٠ دەرکرد



سنور ميديا 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢٠ دەرکرد.


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی جۆری ٢٠٢٠ دەرکرد.

 

بەپێی نووسراوی ژمارە ١٢١٢٦ کە ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی ٧ی ٢٠١٩ لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ دەرکراوە تیایدا هاتوە "سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگ ئاگادار کراونەتەوە کە لەمڕۆوە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢٠ بۆ هەرێمی کوردستان ڕێگەی پێ دەدرێت و کاری گومرگی بۆ دەکرێت، بەڵام ڕێژەی ٧٪ دەخرێتە سەر بەهای دیاریکراوی نێو پێناسی ئۆتۆمبێلەکە".

 

هەروەها لەنوسراوەکەدا ئاماژەی بەوەدراوە "لە رۆژی ١ی ٩ی ٢٠١٩ەوە، هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢٠ بە بەهای هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠١٩ دەبێت".

 

ئەمەش دەقی نووسراوەکانە:

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure