سنور ميديا
280 جار بینراوە 8/7/2019 07:59 AM

ناوی سه‌رجه‌م وەزیرەكانی كابینەی نوێی حكومه‌ت



سنور ميديا 

په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌نگ به‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی ده‌دات و پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌ندرێت.

 

به‌پێی زانیاریه‌كان، وابڕياره‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ رێواز فایه‌ق، كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كو سه‌رۆكی په‌رله‌مان سوێندنی یاسایی ده‌خوات.

 

هه‌ربه‌پێی زانیاریه‌كان رۆژی دووشه‌ممه‌ ناوی سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت و رۆژی چوارشه‌ممه‌ كه‌ دوایین رۆژی یاساییه‌ له‌به‌رده‌م مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان متمانه‌ به‌ كاندیدانی كابینه‌كه‌ ده‌دات.

 

پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی نوێی حكومه‌ت به‌م جۆره‌ ده‌بێت

 

مەسرور مەسعود بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (پارتی)

قوباد جەلال تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (یەكێتی)

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د بارزانی، وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ (پارتی)

ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان (پارتی)

دكتۆر ڤالا فه‌رید، وه‌زاره‌تی‌ داد (پارتی)

دكتۆر سامان به‌رزنجی، وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ (پارتی)

كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با (پارتی)

ئالان حه‌مه‌ سه‌عید، بۆ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ (پارتی)

فرسه‌ت ئه‌حمه‌د، وه‌زارەتی هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌ت (پارتی)

پشتیوان سادق، وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف (پارتی)

ساسان عه‌ونی، وه‌زاره‌تی‌ شاره‌وانی‌ (پارتی)

شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ (یەكێتی)

د. دارا ره‌شید مه‌حموود، وه‌زیری پلاندانان (یەكێتی)

د. ئارام محه‌ممه‌د قادر، وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی (یەكێتی)

محه‌ممه‌د سه‌عید عه‌لی، (حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید)/ وه‌زیری رۆشنبیری (یەكێتی)

بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو (یەكێتی)

خالید سه‌لام شوانی، وه‌زیری هه‌رێم (یەكێتی)

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری (گۆڕان)

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن (گۆڕان)

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی (گۆڕان)

کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی (گۆڕان)

عەبدوڵای حاجی مەحمود، وەزیری وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفال كراوان (سۆشیالیست)

ئانۆ جه‌هوه‌ر، وەزیری گواستنەوەو گەیاندن (كلدۆ ئاشوری) پێكهاتەی توركومان/ وەزیری هەرێم

 

دەستەكان:


دكتۆر ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران (پارتی)

محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان (پارتی)

نه‌سره‌دین مه‌حموود، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان (یەكێتی)

ئیسماعیل مه‌حموود، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی كاروباری مین (یەكێتی)

عوسمان ئیسماعیل حوسێن، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار (یەكێتی)

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure