سنور ميديا
637 جار بینراوە 7/7/2019 06:33 AM

وێنه‌ : ڕووداوێكى دڵته‌زێن هه‌مووان تووشى غه‌مبارى ده‌كات



سنور ميديا 

شەوی پێنج شه‌ممه‌ لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە سلێمانی، دوو برا گیانیان لەدەستدا و، ژن و پیاوێکیش بریندار دەبن.

 

شەوی  5/7/2019، لە نزیک تونێلی پێشڕەو، لەسەر شەقامی پارکی هەواری شار، ئوتومبێلێک بەخێراییەکی زۆر، خۆی دەکێشێت بە ئوتومبێلێکی تردا، کە چوار سەرنشینی تێدابوە، کە ژن و پیاوێک و دو منداڵ بون، بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە، هەردو منداڵە گیان لەدەستدەدەن.



د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، ڕاگەیاند: دوای ڕوداوەکەی پارکی هەواری شار، چوار کەس کە دوانیان منداڵبون، گەیەندرانە نەخۆشخانە، منداڵێک لە شوێنی ڕوداوەکە گیانی لەدەستدابو، بەڵام ئەوی دیکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە هۆبەی چاودێری نەخۆشخانەی شار گیانیلەدەستدا، وتیشی، "ژن و پیاوەکە دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست، نەخۆشخانەیان جێهێشتوە".

 

شوان و ڕەند کوڕی هەردو ئەندازیار ( رەوا طە عمر و خونچە فاضل دگل )، ئەو دو منداڵەبون، کە لە ڕوداوەکەدا گیانیان لەدەستدا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure