سێكس
3241 جار بینراوە 7/7/2019 06:25 AM

ئەگەر خانمان زۆر سێکس بکەن چی لە جەستەیان دێت؟



سنور ميديا 

سێكس كردن هه‌رته‌نها پێویستى و چێژ نیه‌، به‌ڵكو سوودى زۆرى بۆ جه‌سته‌ هه‌یه‌، به‌پێى توێژینه‌وه‌كان سه‌رجێى (سێكسكردن) له‌ 10 نه‌خۆشى ده‌تپارێزێت وه‌ك:

 

1- شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات.

به‌پێى توێژینه‌وه‌كان ئه‌گه‌ر له‌ هه‌فته‌یه‌كدا لانیكه‌م 5 جار سێكس بكه‌یت، له‌ شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات ده‌تپارێزێت.

 

2- سه‌ر ئێشه‌:

له‌پرۆسه‌ى سه‌رجێى كاتێك ده‌گه‌یته‌ ئۆرگازم له‌ش ماده‌ى "ئۆسیتوسین" ده‌رێژێت و ئه‌ویش ئازار شکێنێكى باشه‌.

 

3- خه‌مۆكى:

ئه‌و ژنانه‌ى كه‌ ده‌گه‌ن ئۆرگازم له‌رووى ده‌رونی و جه‌سته‌ییه‌وه‌ حه‌ساوه‌ ده‌بن و كه‌متر توشى خه‌مۆكى ده‌بن.

 

4- سێكس كه‌ به‌گه‌نجى ده‌تهێڵێته‌وه‌، پیرنابیت:

زۆربه‌ى توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستوه‌، سێكس كردن 10 ساڵ مناڵتر ده‌تهێڵێته‌وه‌.

 

5- سێكس له‌ میزه‌چۆڕكه‌ ده‌تپارێزێت:

بۆ ژنان په‌یوه‌ندى سێكسى ته‌ندروستى ناوچه‌ى میزڵدان و كۆئه‌ندامى زاوزێ ده‌پارێزێت، به‌ تایبه‌تى میزه‌چۆڕكه‌.

 

6- ئاسوده‌یی روح:

سێكس كردنى سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگى به‌خته‌وه‌رییه‌ و به‌وپێیه‌ى پێویستیه‌كى له‌ش و دڵ و روح و هه‌موو هه‌سته‌كان تیایدا به‌شدارى ده‌كه‌ن.

 

7- به‌خته‌وه‌رى ده‌هێنێت.

ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ سێكسیه‌وه‌ چالاكن، له‌كه‌سانى دیكه‌ به‌خته‌وه‌ر تره‌، ئه‌وش كۆئه‌ندامى به‌رگرى به‌هێز ده‌كات و له‌ خه‌مۆكى ده‌تپارێزێت.

 

8- كه‌م خه‌وى:

كه‌مى خه‌و كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر چالاكى رۆژانه‌ هه‌یه‌، بۆ پیاوان دواى سێكس یه‌كسه‌ر خه‌ویان لێده‌كه‌وێت، ئافره‌تانیش دواى سێكس له‌ رووى ده‌رونیه‌وه‌ ئارام ده‌بێت.

 

9- پاراستنى پێست:

له‌كاتى سێكسدا له‌ش هۆرمۆناتى زۆر ده‌رده‌دات، به‌ تایبه‌تى "تستستیرۆن" كه‌ له‌ش ده‌پارێزێت كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر پێست هه‌یه‌.

 

10- شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك:

به‌پێى توێژینه‌وه‌ى زانكۆیه‌كى ئوسترالى وروژاندنى مه‌مك ده‌بێته‌ هۆى ده‌ردانى هۆرمۆنى ئۆسیتوسین كه‌ تایبه‌تى له‌كاتى ئۆرگازم، رێگرى له‌ سه‌رهه‌ڵدانى شێره‌په‌نجه‌ى مه‌مك ده‌كات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure