نێچيرڤان بارزانى
112 جار بینراوە 7/7/2019 12:56 AM

نێچیرڤان بارزانى: پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ سەختترین بڕیار بوو



سنور ميديا 

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: ده‌ستبردن بۆ قووت و مووچه‌ى خه‌ڵك سه‌ختترین بڕیاربوو كه‌ له‌میانى ده‌سه‌ڵاتى مندا وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران دابێتم، وتیشى: "تێگه‌یشتنى هاووڵاتیان له‌ دۆخه‌كه‌ باشترین یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ ئێمه‌".

 

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌ 6ى ته‌مموز، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌راسیمێكى تایبه‌تى بۆ وه‌زیره‌كانى كابینه‌ى هه‌شتەمى حكومه‌تى هه‌رێم رێكخست كه‌ له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرا.

 

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وتى: "ئێمه‌ له‌ ساڵى 2014 و له‌ ده‌ستپێكى كاره‌كانماندا رووبه‌ڕووى قه‌یران بووینه‌وه‌، له‌گه‌ڵ کاک قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت زۆر قوناغى سه‌ختمان تێپه‌ڕاند".

 

وتیشى: "سه‌ختترین بڕیار كه‌ رووبه‌ڕووى من و كاك قوباد بووبێته‌وه‌ بریتی بوو لە ده‌ستبردن بۆ قووتى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان و بڕینى مووچه‌كانیان و دانانى سیستمى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا تێگه‌یشتووى هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ئێمه‌ى رزگاركرد و وایكرد ئه‌م دۆخه‌ تێبپه‌ڕێنین".

 

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا، سه‌رۆكى هه‌رێم پاڵپشتى خۆى بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى هه‌رێم راگه‌یاند و وتى: "من وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێم به‌وپه‌ڕى توانامه‌وه‌ پاڵپشتى مه‌سرور بارزانى و جێگره‌كه‌ى قوباد تاڵه‌بانى ده‌كه‌م، دڵنیام به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌بنه‌ تیمێكى به‌هێز و كوردستان زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ده‌به‌ن".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure