سنور ميديا
359 جار بینراوە 7/7/2019 12:28 AM

سنور ميديا ناوى كاندیدە پەسندکراوەكانی یەكێتی بۆ پۆستە باڵاکانى کابینەى نوێ ئاشکرا دەکات



سنور ميديا 

لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆ شەممەدا ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى کاندیدى پۆستە باڵاکان و بەشێک لەدەستەکانیشى دیاریکردو بڕیارە سبەی یەک شەممە بیداتە مەسرور بارزانى کاندیدى راسپێردراوى پێکهێنانى حکومەت.

 

هەرچەندە وتەبێژەکەى یەکێتى ئامادە نەبوو ناوى کاندیدە پەسندکراوەکانى حزبەکەى بۆ رۆژنامەنوسان ئاشکرا بکات، بەڵام بەپێى زانیارییەکان کاندیدەکانى یەکێتى ئەمانەن:

 

قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەت

رێواس فایەق سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان

 

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە


ئارام حەمەی مینا وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی


دەرباز كۆسرەت رەسوڵ وەزارەتی پلاندان


حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری

 

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ


خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا

 

هەر بەپێی زانیارییەکان بەشێک لە کاندیدى دەستەکان پەسندکراون، بەڵام هێشتا ژمارەیەکى زۆر پۆستى دیکە ماون هێشتا کاندیدەکانیان دیاری نەکراون.

 

یەکێتى لە کابینەى نۆیەمدا سێ دەستەى بەرکەوتووەو هەریەکە لە عوسمان شوانى و ئیسماعیل مەحمود و عوسمان شوانى بۆ سەرۆکى ئەو سێ دەستەیە دیاریکراون.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure