سنور ميديا
756 جار بینراوە 5/7/2019 08:15 PM

غالب محه‌مه‌د .. داواكاری گشتی عیراق سكاڵای له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم جوڵاند



سنور ميديا 

له‌ وه‌ڵامی‌ نووسراوێكی‌ په‌رله‌مانتارێكی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ، داواكاری‌ گشتی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌به‌رامبه‌ر نه‌دانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی داواكاری گشتی، داواكاری گشتی هه‌ولێر رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به‌ حكومه‌تی هه‌رێم گرتوه‌ته‌به‌ر.

 

د. غالب محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ "دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا رامگه‌یاند سكاڵا له‌دژ حكومه‌تی هه‌رێم تۆمار ئه‌كه‌م له‌به‌رامبه‌ر نه‌دانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی داواكاری گشتی هه‌ولێر، نوسراوێكم ئاراسته‌ی داواكاری گشتی عێراق كرد كه‌هه‌ستن به‌ جێبه‌جێكردنی ده‌ستور و ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆیان و سكاڵا تۆماربكه‌ن دژبه‌حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری دارای هه‌رێم و به‌غداد، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ هیچ گوناهێكیان نییه‌ له‌م بابه‌ته‌دا قوتیان ببڕێت".

 

غالب محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا داواكاری گشتی وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی دامه‌وه‌ به‌نوسراوی ژماره‌ (242) له‌ڕێكه‌وتی 17_6_2019 ده‌رچووه‌، تێیدا باسیانكردوه‌ كه‌ ڕێكاری یاساییان گرتوه‌ته‌به‌ر به‌رامبه‌ر به‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌تایبه‌تی وه‌زیری دارایی له‌ داواكاری گشتی هه‌ولێر به‌نوسراوی ژماره‌(1 تحریك 2019)".

 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ نووسیویه‌تی‌: "لێره‌وه‌ كاره‌كان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی داواكاری گشتی هه‌لێر و دادگای هه‌ولێر".

 

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "به‌ڵام ئاشكرایه‌ دادگا لێره‌ سه‌ربه‌خۆی خۆی ناپارێزێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان به‌گشتی كارناكات، و به‌پێی زانیاری به‌نده‌ له‌دادگای هه‌ولێر داوای پارێزه‌ری وه‌زاره‌تی داراییان كردووه‌".

 

غالب محه‌مه‌د رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ "به‌رده‌وام ده‌بم له‌م كه‌یسه‌ له‌پێناو موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، چونكه‌ لای هه‌مومان ئاشكرایه‌ كه‌ دادگا توانای بڕیاردانی له‌سه‌ر به‌رپرسانی باڵای حكومه‌ت نیه‌، بۆیه‌ له‌قۆناغی دوه‌مدا سكاڵا ئه‌به‌مه‌ دادگای فیدراڵی، له‌به‌رئه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی عێراق ناتوانێت خۆی بێبه‌ری بكات له‌م كه‌یسه‌دا چونكه‌ پێشتر له‌داواكاری گشتی سكاڵا كراوه‌ و هیچ رێگایكی تر نه‌ماوه‌ و هیچ پاساوێكیان بۆنامێنێته‌وه‌، داواكارم له‌فه‌رمانبه‌ران پشتیوانمان بن له‌هه‌ركاتێك پێویستمان پێیان بێت ئاماده‌ییان تێدابێت".

 

غالب محه‌مه‌د داواكاریشه‌ "هه‌ر پارێزه‌رێك كه‌ بتوانێت خۆبه‌خشانه‌ هاوكارم بێت له‌م بابه‌ته‌دا تاكو بتوانین ماف بۆ مافخوراوان بگه‌ڕێنیینه‌وه‌ پشت به‌خواو پشتیوانی هه‌مولایه‌ك".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure