سنور ميديا
1856 جار بینراوە 5/7/2019 04:20 PM

جڤات به‌دڵى كورانى نه‌وشيروان مسته‌فا بڕيارى دا



سنور ميديا 

کۆبوونەوەى جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان کۆتایی هاتوو رێکخەرى گشتى بزوتنەوەکە سەرپشک کراوە بۆ دیاریکردنى کاندیدەکانیان بۆ کابینەى نوێى حکومەت , و به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌يه‌ك بڕياره‌كه‌ى جڤات له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كورانى نه‌وشيروان مسته‌فا دراوه‌.

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ كاتژمێر (10:30) خولەکی پێشنیوەڕۆ جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە مەبەستی دیارکردنی میکانیزمەکانی دانانی کاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستە وزاری و حکومییەکان کۆبوەوە، کەمێک لەمەوبەر کۆبونەوەکە کۆتایی هات.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبونەوەکەدا جڤاتی نیشتیمانی بەکۆی دەنگ دەسەڵاتی دیاریکردنی کاندیدەکانی دایە دەست رێکخەری گشتی بزوتنەوەکە.

 

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان , ئه‌م بڕياره‌ى جڤات له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كوڕه‌كانى نه‌وشيروان مسته‌فايه‌ , چونكه‌ ڕێكخه‌رى گشتى له‌ ژێر هه‌ژموونى كوڕه‌كاندايه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure