يه‌كێتى
4304 جار بینراوە 5/7/2019 02:43 PM

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌یه‌كێتى: شاڵاو چانسى زیاتره‌ بۆ وه‌رگرتنى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت



سنور ميديا_ تايبه‌ت


پاش نزیكى بوونه‌وه‌ى ڕێككه‌وتنى پارتى و یه‌كێتى ,و نزیك بوونه‌وه‌ى واده‌ى پێشكه‌ش كردنى كاندیدانى حكومه‌تى نوێ له‌ئێستا ململانیه‌كانى نێو باڵه‌كانى یه‌كێتى له‌ دانانى كاندیده‌كان چڕ بووه‌ته‌وه‌ .

 

سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌ یه‌كێتى به‌ سنور میدیایى ڕاگه‌یاند ,له‌ ئێستادا شاڵاوى كۆسره‌ت ڕه‌سول ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى خۆى كاندیدكردوه‌ بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و ململانێ له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانى ده‌كات".

 

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ , گه‌ر به‌ ده‌نگدانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كاندیدى یه‌كێتى یه‌كلاى بكرێته‌وا ئه‌وا چانسى شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سول زۆرتر ده‌بێت .

 

سه‌باره‌ت به‌ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشى " ڕێواز فایه‌ق ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى و بێگه‌رد تاڵه‌بانى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندید كردوه‌ ".

 

جه‌ختشى كردوه‌ ," هیچ كاندیدێكى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئاماده‌ نیه‌ له‌ ئه‌گه‌رى ڕێككه‌وتنى ماڵى تاڵه‌بانى و كۆسره‌ت ڕه‌سول له‌سه‌ر جیێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت بكشێنه‌وه‌".

 

هه‌ر به‌وتى سه‌رچاوه‌كه‌ هەرچی پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمە، هەریەكە لە شێخ جەعفەرو عومەر فەتاح ئەندامانی مەكتەبی سیاسی‌و سامان گەرمیانی ئەندامی سەركردایەتی كێبركێ دەكەن، ئەمە جگە لەوەی بۆ پۆستە وەزارییەكانیش چەندین سەركردەی یەكێتی كێبركێ‌ دەكەن.

 

سه‌رچاوه‌كه‌ى سنور میدیا , ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد , تائیستا كێبڕكێ كان نه‌گه‌شتوون به‌ لووتكه‌ , ئه‌گه‌رى گۆڕانكاریش ده‌كرێت .

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure