سنور ميديا
182 جار بینراوە 5/7/2019 09:42 AM

ئیمام ئۆغڵۆ ده‌یه‌وێت سه‌ردانی ده‌میرتاش بكات



سنور ميديا 

ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵۆ سه‌رۆكی نوێی گه‌وره‌ شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ، سه‌ردانی باره‌گای پاتی هه‌ده‌په‌ی كردووه‌و ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ ئاره‌زوو ده‌كات سه‌ردانی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش بكات.

 

له‌دوای راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵۆ كاندیدی پارتی "جه‌هه‌په‌" بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له‌ده‌ستپێكی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ باره‌گای پارتی دیموكراتی گه‌لان"هه‌ده‌په‌" بوو، كه‌ پارتێكی كوردییه‌ له‌ توركیا.

 

هه‌رله‌ ئه‌كاوتنی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵۆ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ سه‌ردانی باره‌گای پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په‌" ی كردووه‌و له‌لایه‌ن هاوسه‌رۆك و ئه‌ندامانی باڵای ئه‌و پارته‌وه‌ پێشوازی لێكراوه‌.

 

ئیمام ئۆغَڵۆ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌، كه‌ سوپاسی پارتی هه‌ده‌په‌ی كردووه‌و وتوشێتی، كه‌ ئاره‌زوو ده‌كات سه‌ردانی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش بكات له‌ گرتووخانه‌ی ئیدرنه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure