سنور ميديا
535 جار بینراوە 5/7/2019 09:15 AM

ئایا ئەو حاکمە کوردەی بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ سەدام حسێن دەرکرد کۆچی دوایی کردووە؟



سنور ميديا 

هەواڵی کۆچی دوایی حاکم رەوف رەشید عەبدولڕەحمان دوورە لە ڕاستییەوە وەک ئەوەی بەشێک لە میدیای عێراقی بڵاویانکردەوە کە ناوبراو لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.

 

دوای ئەوەی بەشێک لە ماڵپەر و سۆشیال میدیای عەرەبی بڵاویانکردەوە حاکم رەوف رەشید عەبدولڕەحمان کۆچی دوایی کردووە، یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ناوبراوەوە، رەتیکردەوە ئەو حاکمە کوردە کۆچی دوایی کردبێت.

 

حاکم رەوف رەشید عەبدولڕەحمان لە ساڵی 1941 لە هەڵەبجە لە دایکبووە، لەسەر تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و چەند تاوانێکی تر بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ سەدام حسێن سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق دەرکرد.

 

ئەو حاکمە کوردە بڕیارەکەی لە بەرواری 5-10-2006 دەرکرد و لە 30-12-2006 بڕیاری لە سێدارەدانەکە جێبەجێکرا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure