پارتى
834 جار بینراوە 4/7/2019 07:52 PM

پارتى له‌سه‌ر دۆخى كه‌ركوك هه‌ڕه‌شه‌ى جددى ده‌كات



سنور ميديا 

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی كه‌ركوكی‌ سه‌ر به‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ حزبه‌كه‌ی‌ رێگا نادات ھه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك ئه‌نجام بدرێت، ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ له‌گه‌ڵ‌ یه‌كێتی نیشتمانی‌ كوردستان یه‌ك ھه‌ڵوێستیان ھه‌یه‌ له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك.

 

شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دانوستانكاری ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی كه‌ركوك، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی‌ (پارتی دیموكراتی كوردستان)ی راگه‌یاند كه‌ "دوای رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسی پارێزگاری كه‌ركوك، كار بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی كه‌ركوك ده‌كرێت و به‌ ئاشكراش ئه‌وه‌مان راگه‌یاندووه‌، كه‌ پێویسته‌ به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، ره‌وشی ئه‌منی و ئیداریی كه‌ركوك ئاسایی بكرێته‌وه‌".

 

شاخه‌وان عه‌بدوڵا وتی‌: "ئه‌گه‌ر ره‌وشی كه‌ركوك وه‌ك ئێستا بێت، نه‌ بۆ ھه‌ڵبژاردن گونجاوه‌ و نه‌ رێگه‌ش ده‌ده‌ین ھه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك ئه‌نجام بدرێت".

 

وتیشی: "له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا ئێمه‌ و براده‌رانی یه‌كێتی ھه‌مان ھه‌ڵوێستمان ھه‌بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌، ھیواداریشین به‌ر له‌ به‌ڕێوه‌چوونی ھه‌ڵبژاردن ره‌وشه‌كه‌ ئاسایی بكرێته‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ رێگه‌ ناده‌ین ھه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك به‌ڕێوه‌بچێت".

 

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ره‌وشه‌كه‌ ئاسایی نه‌كرێته‌وه‌ تا ئه‌وكات، شاخه‌وان عه‌بدوڵا جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "ئێمه‌ ته‌نھا بایكۆت به‌ چاره‌سه‌ر نازانین، ئه‌گه‌ر دڵنیا بین ھه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی كه‌ركوك سه‌رناگرن، رێگه‌ی دیكه‌ ده‌گرینه‌ به‌ر، كه‌ ھیوادارین نه‌گاته‌ ئه‌و ئاسته‌".

 

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "پێشبینی ده‌كه‌ین به‌ ھه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت تا كاتی ھه‌ڵبژاردن ره‌وشی كه‌ركوك وه‌ك ئێستا نامێنێت و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت".

 

له‌ نیسانی‌ ئه‌مساڵدا مەعن هیتاوی، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند كه‌ پێشنیازیان بۆ حکومەت کردووە، کە لە 16ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ 2019 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە تەواوی پارێزگاکانی عیراق ئەنجامبدرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure