يه‌كێتى |
1563 جار بینراوە |
4/7/2019 10:35 AM |
|
سه‌ركرده‌يه‌كى يه‌كێتى له‌سه‌ر ديارى كردنى كانديدى پارێزگارى كه‌ركوك هاته ده‌نگ
سنور ميديا
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان باس له پرسی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدی پۆسته‌كان له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌یه‌وه ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا هیچ كاندیدێك بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: "تا ئێستا كاندیده‌كانمان بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان یه‌كلایی نه‌كردوه‌ته‌وه، له‌كۆبونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه كه چه‌ند كادیرێك خۆیان كاندید كردووه بۆ پۆسته‌كان له‌ناویاندا كه‌سێك هه‌ڵده‌بژێرین بۆ هه‌ر پۆستێك".
په‌رله‌مانی كوردستان پشووی هاوینه‌ی بۆ دوو هه‌فته درێژكرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دواواده‌ش له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی حكومه‌تی راسپێردراو بۆ پێشكه‌ش كردنی ئه‌ندامانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی به په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی متمانه‌دان پێیان 7/11-ه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وتی: "ئێمه تا ئه‌و به‌رواره 7/11 هه‌وڵده‌ده‌ین كاندیده‌كان یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه و پێشكه‌شی په‌رله‌مانیان بكه‌ین تا متمانه‌یان پێبدرێت بۆ پۆسته‌كان، پێش ئه‌و واده‌یه یه‌كێتی به‌نیازه كاندیده‌كانی یه‌كلایی بكاته‌وه".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌و ئهگهرهتان داناوه ئه‌گه‌ر كاندیده‌كانتان یه‌كلایی نه‌كرده‌وه به‌رنامه‌ی ترتان چیه؟
به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده وتی: "ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین له كۆبونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه، پێشم وایه هه‌موومان ملكه‌چی بڕیاری زۆرینه‌ی كۆمیه‌تی سه‌ركردایه‌تی ده‌بین، هێشتا كاتی كۆبونه‌وه‌كه‌ش دیاری نه‌كراوه".
سه‌باره‌ت به كاندیده‌كانیان بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك؟
به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده ده‌ڵێت: "ئێمه چه‌ند كه‌سێكمان وه‌ك كاندید دیاری كردووه له‌ناو ئه‌وانیشدا چه‌ند كه‌سێكه كه پێشنیازی پارتیه، هیوادارین له چه‌ند رۆژی داهاتوودا خۆمان ساغ بكه‌ینه‌وه هه‌ردولا له‌سه‌ر كاندیدێك، گرنگ ئه‌وه‌یه كه‌سێك دیاری بكه‌ین بۆ ئه‌و پۆسته چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی خه‌ڵك بكه‌ین له‌كه‌ركوك و مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان".
ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه: "پارتی دیموكراتی كوردستانیش ده‌زانێت كه پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك حه‌قی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه چونكه یه‌كه‌م زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی كه‌ركوك-مان به‌ده‌ست هێناوه له‌په‌رله‌مانی عیراقدا شه‌ش كورسیمان هێناوه، له پێشوتریشدا زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان هی ئێمه بووه، پارتی خۆی ئه‌و راستیه ده‌زانێت و دانی پێداناوه، له‌م دۆخه‌دا پارتی خۆی له كه‌ركوك نیه و كشاوه‌ته‌وه له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه نه له ئیداره و حكومه‌ت و حزبیش وجودێكی وای نیه له كه‌ركوك، یهكتیش ده‌ستبه‌رداری كه‌ركوك نابێت، ئێمه بۆیه جه‌خت له‌سه‌ر پارێزگار ده‌كه‌ینه‌وه تا ئه‌و نادادپه‌روه‌ریه‌ی ئێستا هه‌یه رایبگرین".
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئێوه رازی ده‌بن كاندیدی پارێزگاری كه‌ركوك پارتی دیاری بكات یا ده‌بێت ته‌نها خۆتان دیاری بكه‌ن؟ به‌رزانی ئه‌حمه‌د كورده وتی: "خۆمان كاندیدی خۆمان ده‌ست نیشان ده‌كه‌ین به‌ڵام له‌وانه‌یه موڕاعاتی هه‌ندێك سه‌رنج و پێشنیازی پارتی-ش بكه‌ین چونكه ده‌بێت یه‌كێتی خۆی كاندیدی خۆی دیاری بكات به‌ڵام به‌ڕێككه‌وتن له‌نێوان خۆماندا".
راشیگه‌یاند: "زائیده‌ن رێز له‌سه‌رنج و پێشنیازه‌كانی پارتی-ش ده‌گیرێت چونكه ئێمه رێككه‌وتنمان هه‌یه له‌گه‌ڵ پارتی بۆیه ده‌بێت سه‌رنج و پێشنیازه‌كانی پارتی به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن، هیچ مه‌رجێكیش ده‌ستنیشان نه‌كراوه كه ئه‌و كه‌سه‌ی یه‌كێتی كاندیدی ده‌كات ده‌بێت پۆستی حزبی هه‌بێت، وه‌ك وتم ئێمه لیژنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ پارتی دانیشتووه دیاره كۆمه‌ڵێك سه‌رنج و تێبینی و مه‌رجییان هه‌یه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌دا ئه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێت، كه له‌په‌راوێزی ئه‌و رێككه‌وتنه‌دا نوسراوه كه به‌ڕێككه‌وتنی كاك مه‌سعود و كاك كۆسره‌ت، ئه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێت".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی دوێنێ له میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرایه‌وه كه كاندیدی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه و یه‌كێكه له بریكارانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكرده‌وه له رابردوو؟
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه و وتی: "ئه‌وه‌نده‌ی زانیاریم هه‌یه هیچ كاندیدێك یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، له‌دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردولا رێك ده‌كه‌ون له‌سه‌ری ئه‌وكاته یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه".