فوئاد حوسێن
145 جار بینراوە 4/7/2019 08:33 AM

سەبارەت بە کۆکردنەوەی واژوو بۆ بانگهێشتکردنی فوئاد حوسێن یۆ پەرلەمان ڕوونکردنەوە دەدرێت



سنور ميديا 

وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق رایدەگەیەنێت کۆکۆدنەوەى واژوو بۆ بانگهێشتکردنى فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی بۆ پەرلەمان مەبەستى تایبەتى لە پشتە و ناوبراو هیچ کارێکى نایاسایى ئەنجام نەداوە.

 

د. ئارام بالەتەیى وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق بەميدياى حزبه‌كه‌ى راگەیاندوه‌: "دوو پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی دەوڵەتى یاسا هەڵسان بەکۆکۆدنەوەى (61) واژوو بۆ ئەوەى وەزیرى دارایى عێراق کە لەسەر پشکى پارتییە بانگێشتى پەرلەمان بکرێت بەمەبەستى لێپرسینەوە لەگەڵیدا، گوایە پێچەوانەى یاسا کارى کردووە و مووچەى بۆ فەرمانبەرانى هەرێم ناردووە،بەڵام دواى بەدواداچوون بۆمان دەرکەوت بابەتەکە مەبەستێکى تایبەتى لە پشتەو هیچ پەیوەندیى بە ناردنى مووچەوە نییە".

 

راشیگەیاند: "پەرلەمانتارێک سەردانى وەزارەتى دارایى کردووە بۆ کارى تایبەتى خۆى دواى ئەوەى پێیان راگەیاندووە ئێستا ناتوانیت وەزیر ببینێت چونکە لە کۆبوونەوەدایە، ئەویش بابەتەکەى بەلاڕێدا بردووە و هەڵساوە بەکۆکۆدنەوەى واژووى پەرلەمانتاران بۆ لێپێچینەوە لە د. فوئاد حوسێن".

 

ناوبراو ئاماژەى بە ئەوەش کرد" دواى کۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارانە زۆربەیان واژووکانیان کێشاوەتەوە چونکە ئەوان بە جۆرێکی دیکە لە بابەتەکە تێگەیەندرابوون، بۆیە لە ئێستادا بابەتەکە کۆتایى پێهاتووە".

 

وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى ئەوەشى خستەڕوو" لە یاساى بودجەى (2019)ى عێراقدابەڕوونى ئاماژە بەوەکراوە حکوومەتى ناوەند پابەندە بەناردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم وەک فەرمانبەرانى پارێزگاکانى دیکەى عێراق ئەگەر هەرێم (250) هەزار بەرمیلەکەش رادەستى سۆمۆ نەکات".

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure