سنور ميديا
68 جار بینراوە 4/7/2019 08:23 AM

فەیسبووک و ئینستاگرام رووبەڕووی کێشەبوونەتەوە: فەیسبووک روونکردنەوە دەدات



سنور ميديا 

زیاتر لە پێنج کاتژمێرە هەژمارەکانی هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستاگرام رووبەڕووی کێشەی بەرزکردنەوەی فایل، وێنە و ڤیدیۆ بوونەتەوە و کۆمپانیای فەیسبووکیش دەڵێت "ئاگاداری کێشەکەن و بەزووترین کات هەوڵی چاککردنی دەدەین".

 

لە ئێوارەی ڕۆژى چوارشەممە (3-7-2019) بەکارهێنەرانی هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستاگرام ناتوانن وێنە، ڤیدیۆ و فایل بەرزبکەنەوە یاخود لەسەر تۆڕەکان بیبینن، هاوکات بەشێک لە بەکارهێنەرانی وەتسئەپیش تووشی هەمان کێشە بوونە لە نامەکانیاندا.

 

کۆمپانیای فەیسبووک کە خاوەندارییەتی هەرسێ تۆڕەکە دەکات لە روونکردنەوەیەکدا لە توویتەر ئاماژەی بەوە کردووە، داوای لێبوردن لە بەکارهێنەران دەکەین، ئاگاداری کێشەکە هەن و لە زووترین کاتدا هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەن.

 

ئەمە لەکاتێکدایە هەردوو تۆڕەکە بە ملیۆنان بەکاربەریان هەیە و بەپێی ئامارەکانی "داون ئیدیتەر دۆت کۆم" کە تایبەتە بە چاودێری و لەکارکەوتنی تۆڕەکان، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 21 هەزار کەس لە هەردوو تۆڕەکە راپۆرتیان بەرزکردووەتەوە سەبارەت بە کێشەکە.

 

کۆمپانیای فەیسبووک دوو ملیار و 300 ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی مانگانەی هەیە و ئینستاگرامیش یەک ملیاری هەیە، ئەمە یەکەم جاریش نییە ئەو تۆڕانە رووبەڕووی کێشە دەبنەوە، دواترینیان لە مانگی نیسانی ئەمساڵدابوو کە تۆڕەکە لەلای بەشێک لە بەکارهێنەرانی لەکارکەوت.

 

هاوکات لەمانگی ئازاردا فەیسبووک رووبەڕووی درێژترین ماوەی لەکارکەوتن بوویەوە کە 14 کاژێری خایاند، بەڵام کۆمپانیاکە هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی کێشەکە نەدا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure