عه‌لى حه‌مه‌ ساڵح
679 جار بینراوە 3/7/2019 09:04 PM

عه‌لى حه‌مه‌ صاڵح فه‌زاحه‌تى گه‌وره‌ و سه‌ير ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا

سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، زیاتر له‌ 13 ملیۆن مه‌تر زه‌وی به‌ناوی پڕۆژه‌ له‌ شوێنێکی نایابی هه‌ولێردا سیمکراوه‌.

 

عه‌لی حه‌مەساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ نوسینێكدا له‌ فه‌یسبووكی خۆی بڵاویكرده‌وه‌، "له‌ ماوه‌ی رابردودا ده‌یان دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و داگیرکاری زه‌ویم بینیوه‌ به‌ ناوی وه‌به‌رهێناو موستاحه‌و به‌زبری ھێز، به‌ڵام هیچی وه‌ک ئه‌مه‌ نیه‌".

 

راشیگه‌یاند، "ماوه‌ی مانگێکه‌ سه‌رقاڵی به‌داواداچونی بردن و به‌ناوکردن و هه‌رزانفرۆشکردنی زه‌ویه‌ نایاب و گه‌وره‌کانی هه‌ولێرم، ئه‌وه‌ی بێویژدانی و داگیرکاری گه‌وره‌یه‌، زیاتر له‌ 13 ملیۆن مه‌تر زه‌وی، به‌ناوی پرۆژه‌ له‌ شوێنێکی نایابی هه‌ولێردا سیمکراوه‌، خه‌مڵاندنی نرخی ئه‌م زه‌ویه‌ ئه‌سته‌مه‌، به‌ڵام به‌های چه‌ند ملیار دۆلار زیاتره!".

 

عه‌لی حه‌مەساڵح رونیشیكردووه‌ته‌وه‌، "چه‌ند ڕۆژێکه‌ سه‌رقاڵی به‌دواداچونم، چه‌ندین ئاماژه‌م بێگه‌شتووه‌ که‌ ده‌ستبه‌رداری ئه‌م دۆسیه‌ ببم، به‌ڵام به‌دڵنیایی له‌ گه‌ڵ دروستبوونی کابینه‌ی نوێ کاری جدی له‌سه‌ر ده‌که‌م، به‌کێ ڕه‌وایه‌ به‌جارێ ٥ هه‌زار دۆنم زه‌وی له‌ شوێنێکی نایابی هه‌ولێر بدرێت به‌ ده‌سه‌ڵاتدارێکی ده‌ستڕۆشتوو!".

 

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "لە دوای نەخۆشخانەی نەرۆز لە سەرجادەی 10 کیلۆمەتری بەحرکە، ھەتا پردی 120 مەتری چواڕیانی ئەتکۆنستی تاوەکو بەرامبەر ئیتاڵی٢، سیم کراوە، له‌ ماوی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، چه‌ندین پارچه‌ زه‌وی نایاب له‌ سه‌وزای و یاریگای مه‌کته‌ب و خزمه‌تگوزاری و ته‌نانه‌ت شه‌قامی گشتی و نێوان سوڕانه‌وه‌ی شه‌قام بۆ به‌رزه‌ پردی تێدایه‌، دراون به‌ چه‌ند که‌سێک، پاش هه‌وڵ و ئاگادارکردنه‌وه‌مان به‌شێکیان ڕاگیراوه‌، کارکردن له‌به‌شێکیشی به‌رده‌وامه‌".

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure