پارتى
111 جار بینراوە 3/7/2019 06:18 PM

پەرلەمانتارێكی پارتی: دوای كۆچی مام جەلال نازانین لەناو یەكێتی قسە لەگەڵ كێ بكەین



سنور ميديا 

ڕێبوار بابەكی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: لەدوای كۆچی دوایی مام جەلالەوە حیزبەكەی بەدەست "بێسەرەوبەرەیی یەكێتی و نەبوونی سەركردایەتییەكی هاوبەشی یەكێتییەوە دەناڵێنێت".

 

ڕێبوار بابەكی لەلێدوانێكیدا بۆ پێگەی "بەغداد ئەلیەوم" دەشڵێت: هەركاتێك پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ یەگەڵ یەكێتی لەسەر پێكهێنانی حكومەت و دۆسییەكانی تر رێكدەكەوێت ، لەولاوە باڵێكی تری ناو یەكێتی راست دەبێتەوە و رێكەوتنەكە رەت دەكاتەوە".

 

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردووەتەوە، "پارتی لەدوای كۆچی دوایی مام جەلالەوە باجی بێسەرەوبەرەیی یەكێتی دەدات"، باسی لەوەش كردووە، بەهۆی ناكۆكییە ناوخۆییەكانیان و باڵباڵێنی ناو حیزبەكە نازانین لەگەڵ كێ قسە بكەین و لەگەڵ كێ رێكبكەوین.

 

هەروەها دەڵێت: ئەمەش قەیرانێكی درووست كردووە و بووەتە هۆی دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردساتن ، ئەوە سەرباری ئەوەی بەهۆی ئەو باڵباڵێن و بێسەرەوبەرەییەی ناو یەكێتی زۆر دۆسیەی تر یەكلایی نەكراونەتەوە.

 

بابەكی ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە گرنگە باڵەكانی یەكێتی لەسەر بۆچوونێكی هاوبەش ڕێكبكەون ، چونكە ناكرێت بەهۆی بوونی چەندی ن دۆسیە كە پەیوەندیان بە كوردەوە هەیە و دەبێت یەكلایی بكرێنەوە ئەو ڕەوشە بەو شێوەیە بەردەوام بێت .

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure