سه‌فین دزه‌یى
285 جار بینراوە 1/7/2019 03:24 PM

سه‌فين دزه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى له‌په‌كه‌كه‌ ده‌كات



سنور ميديا 

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت "بەداخەوە پەکەکە بەناوی جیاجیا هەوڵیداوە پەردەپۆشی کردە نەشیاوەکانی خۆی بکات، هەر گرووپێک کە هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دەورووبەر بکات، جێگای لە هەرێمی کوردستان نابێتەوە".

 

ئه‌مڕۆ 1ى ته‌موزى 2019 سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌ ئاژانسى ئانادۆڵوڵى حکومه‌تى تورکیاى راگه‌یاندووه‌ " په‌که‌که‌ به‌ناوى جیاجیا هه‌وڵیداوه‌ په‌رده‌پۆشى کرده‌ نه‌شیاوه‌کانى خۆى بکات، هه‌ر گرووپێک که‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمى کوردستان و وڵاتانى ده‌ورووبه‌ر بکات، ئه‌و گرووپه‌ جێگاى نابێته‌وه‌ له‌ هه‌رێمى کوردستان چونکه‌ ئێمه‌ نامانه‌وێت هه‌رێمى کوردستان ببێته‌ بنکه‌یه‌ک بۆ هه‌ر گرووپێک که‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ وڵاتانى دراوسێ بکات".

 

دەشڵێت "بە هۆی بوونی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان، ژمارەیەکی زۆر لە گوندەکانی سەر سنوور نەتوانراوە ئاوەدان بکرێتەوە، هۆکاری سەرەکی ئەوەیە بوونی ئەو چەکدرانە لەو ناوچانە، هیوادارین دووبارە بیر لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بکەنەوە و کاردانەوەیەکی وا نەکەن ببێتە هۆی ناخۆشی و نەهامەتی".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure