دابه‌شكردنى مووچه‌
258 جار بینراوە 1/7/2019 03:17 PM

فوئاد حوسێن له‌سه‌ر به‌رده‌وامى ناردنی مووچەى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دێته‌ ده‌نگ



سنور ميديا 

وه‌زیری دارایی عیراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر راگرتن و بڕینی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی‌ كوردستان نییه‌، ده‌شڵێت دۆسیه‌ی‌ نه‌وت له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ره‌و چاره‌سه‌ربوون ده‌ڕوات و ئه‌و پرسه‌ له‌رێی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ یه‌كلاده‌كرێته‌وه‌.

 

فوئاد حوسێن وه‌زیری دارایی حكومه‌تی‌ عیراق له‌لێدوانێكدا به‌ میدیای پارتی‌ راگه‌یاندووە، مه‌سه‌له‌ی‌ ناردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم په‌یوه‌ندی به‌جێبه‌جێكردنی‌ یاسای بودجه‌ی‌ 2019ی عیراقه‌وه‌ هه‌یه‌ و وه‌كو خۆی جێبه‌جێده‌كرێت و ناردنی‌ موچه‌ش بۆ هه‌رێم هه‌نگاوێكی‌ یاسایی و ئاساییه‌ و وه‌كو خۆی جێبه‌جێده‌كرێـت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌وه‌ی‌ كه‌باسیشی لێوه‌ده‌كرێت په‌یوه‌ندیی به‌دۆسیه‌ی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت رۆژانه‌ هه‌رێم 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ست بكات، له‌ئێستاشدا لیژنه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولا پێكهێنراوه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ دانوستان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ مه‌سه‌له‌ی‌ نه‌وت له‌نێوان هه‌ردوولادا، دانوستاندن دەستپێدەکات، ئەنجامی دانوستاندنەکە دەگاتە رێککەوتن یان چۆن دەبێت، من ئەوە نازانم.

 

وه‌زیری دارایی عیراق دڵنیایی به‌فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم ده‌دات كه‌ مه‌ترسی بڕین و راگرتنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم نییه‌ و بۆ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی‌ 2020ش تائێستا وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ فیدراڵ یانزه‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامداوه‌ و چه‌ندین پلانی تایبه‌ت به‌ستراتیژیه‌تی‌ بودجه‌ش ئاماده‌كردووه‌ و كاری‌ له‌سه‌ر ده‌كات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure