نەجمەدین كەریم
161 جار بینراوە 1/7/2019 02:51 PM

نەجمەدین كەریم: دانانی پارێزگاری كەركوك لە ئێستادا وەك پارێزگارەكانی سەردەمی سەدام حوسێنە



سنور ميديا 

پارێزگاری پێشووی كەركوك دەڵێت "دۆخی گشتی كەركوك بەگوێرەی پێویست نییە دانانی پارێزگارێك لەهەر حیزبێك بێت یا هەر لایەك هیچ جیاوازییەكی نییە لەگەڵ ئەو كاتەی كە لەسەردەمی سەدامدا لەسلێمانی و دهۆك و هەولێر پارێزگاری كورد هەبوو بەڵام كارییان بۆ حكومەتی سەدام دەكرد لەهەمانكاتدا كورد دەچەوسێنرایەوە، كیمیاباران دەكرا ئەنفال دەكرا لەكوردستان".

 

نەجمەدین كەریم بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند "ئەمڕۆ پارێزگارێك بهێنرێت و دۆخی كەركوكیش وەك ئێستا بمێنێتەوە و هیچی بەدەست نەبێت، بگرە ڕەنگە ئەگەر بەهێز نەبێت كاری خراپی پێ واژۆ بكەن ئەمە هیچ جیاوازی نییە لەگەڵ ئەوەدا."

 

نەجمەدین كەریم لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم و پرسی پارێزگاری كەركوك، دەڵێت " حكومەت ماوەی یاسایی بۆ دانراوە كە پێویستە پێكبهێنرێت باشترە هەموو لایەنەكان بەشداربن تێیدا، لایەنێكیش هەموو شتێك ڕادەگرێت لەبەر ئەوەی خۆیان ڕێك ناكەون لەسەر پۆستەكان، چونكە چەند كوتلەیەك هەیە لەناو یەكێتیدا دەیانەوێت ئەم ناكۆكیانە بەوە دابپۆشن، كە ئەمە لەسەر كەركوك، یا بەغدا، یاخود شتێكی ترە ئەمە نابێت ڕێگری بكات لەوەی حكومەتێكی بەهێز دروست بكەین لەكوردستاندا".

 

دەشڵێت "دەبێت ئەوەش بزانین ئەمە تەنها پارتی نییە كە حكومەت پێكدەهێنێت بەتەنها بەڵكو حیزبی تریشی لەگەڵدایە، بینیمان لەدەنگدان بەسەرۆكی هەرێم لە كۆی 81 پەرلەمانتاری ئامادەبوو 69 دەنگ درایە سەرۆكی هەرێم كە ئەمە ڕێژەیەكی گەورەیە ئەگەر بەراوردی بكەی بە وڵاتانی دیموكراسی دەبینرێت كە جاری واهەیە خەڵك بەیەك دەنگ دەبێتە سەرۆك."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure