يه‌كێتى
691 جار بینراوە 1/7/2019 12:34 AM

يه‌كێتى له‌سه‌ر دۆخى كه‌ركوك هۆشداريه‌كى مه‌ترسى دار ده‌دات



سنور ميديا 

ئه‌ندامێكی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان هۆشداری‌ ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ "ئەگەر خۆمان بۆ قوناغی ئێستا و داهاتوو، ئامادە نەکەین رەنگە بارودۆخی کەرکوک و کوردی کەرکوک بەرەو خراپتریش بڕوا".

 

خالید شوانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی‌ كوردستان له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "له‌ ئێستادا كه‌ركوك و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان به‌ر شاڵاوێكی به‌ عه‌ره‌بكردنی زۆر به‌ به‌رنامه‌ بوونه‌ته‌وه‌ هه‌م به‌شێكی له‌ حكومه‌تی عیراقی و هه‌م (ئیداره‌ی محلی) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆجێی له‌ شاری كه‌ركوك، ئه‌و پارێزگاره‌ی سه‌پێندراوه‌ به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا هه‌وڵی‌ پرۆسه‌ی به‌ عه‌ره‌بكردنی كه‌ركوك ئه‌ده‌ن له‌ رووی ئیداری و دیمۆگرافیه‌وه‌ ئه‌مه‌ش به‌ به‌ڵگه‌ سه‌لمێندراوه‌".

 

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئه‌و عه‌سكارتاریه‌ی كه‌ له‌ ئارادایه‌ به‌كاردێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م كارنامه‌یه‌".

 

وتیشی‌: "له‌ كاتێكدا كه‌ركوك له‌ ئێستادا به‌ یه‌كێك له‌ خراپترین قوناغه‌كانی به‌ عه‌ره‌بكردنیدا تێ ئه‌په‌ڕێ، لایه‌نه‌كانی كوردی به‌داخه‌وه‌ له‌ نیۆ خۆیاندا یه‌كڕیز نیین، له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی یه‌ك ده‌نگ، یه‌ك ریز، به‌رنامه‌یه‌كی هه‌مه‌ لایه‌نانه‌ی سیاسی، ئیداری، عه‌سكه‌ری، ئه‌منی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییان بۆ كه‌ركوك هه‌بوایه‌ و به‌ یه‌كڕیزی و یه‌ك ده‌نگی كاری له‌سه‌ر بكرایه‌، به‌ڵام مه‌خابن".

 

خالید شوانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "بارودۆخی كه‌ركوك هه‌م له‌ رابردوودا خراپ بووه‌ و هه‌م له‌ ئێستاشدا خراپه‌".

 

هۆشداریشی‌ دا له‌وه‌ی‌ "ئه‌گه‌ر خۆمان ئاماده‌ نه‌كه‌ین بۆ قوناغی ئێستا و بۆ قوناغی داهاتوو، ره‌نگه‌ بارودۆخی كه‌ركوك و كوردی كه‌ركوك به‌ره‌و خراپتریش بڕوات".

 

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ "له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دام كه‌ كێشه‌ی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان به‌ كه‌ركوكه‌وه‌ پرسی گرنگ و ستراتیژی كورده‌ له‌ عیراقدا ئه‌بێ ئه‌وله‌ویه‌تی به‌سه‌ر مه‌له‌فه‌كانی تره‌وه‌ هه‌بێ و كار بكرێ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆسیه‌ كه‌ دۆسیه‌ی خاكی كوردستانه‌".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure