كه‌جه‌كه‌
783 جار بینراوە 30/6/2019 06:45 PM

كه‌جه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌م حزبه‌ سیاسیانه‌ی هه‌رێم



سنور ميديا 

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوبەریی کەجەکە لەسەر هیَرشەکانی توركیا لە باشوری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوبەریی کەجەکە، " بەهۆی هێرشەکانی دەسەڵاتداریی ئاکەپە-مەهەپە لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و باشوری کوردستان، زۆرێک لەخەڵکی مەدەنی کوژراون، بێدەنگی پارتی، یەکێتی و بەڕیوبەرایەتی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر ئەو هێرشانە قبوڵ ناکرێت".

 

كه‌جه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، " قبوڵ ناکرێت، کە هێزێکی سیاسی کورد سیخوڕی بۆ دوژمنی هێزیکی کوردی بکات، بانگ لەهێزە سیاسییەکانی باشوری کوردستان دەکەین، کە پێویستە لە بەرامبەر هێرشەکان هەڵویست نیشان بدەن و بەر بەو کەسانە بگرن، کە زانیاری دەدەنە دەوڵەتی تورک".

 

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌:

بەهۆی هێرشەکانی دەسەڵاتداریی ئاکەپە-مەهەپە لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و باشوری کوردستان، زۆرێک لەخەڵکی مەدەنی کوژراون، بێدەنگی پارتی، یەکێتی و بەڕیوبەرایەتی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر ئەو هێرسانە قبوڵ ناکرێت.

 

دەوڵەتی تورک بە جموجۆڵە داگیرکارییەکانی لەسەر خواکورک هێرشەکانی لەسەر خەڵکی مەدەنی زیادکردووە و بەتایبەت بە هێرشی ئاسمانی خەڵکی مەدەنی شەهید دەکات، ئێمە ئەو سڤیلانەی لە خواکورک، گۆشینە و کۆرتەک کوژراون بەبیر دێنینەوە و سەرەخۆشی لە خانەوادەکانیان دەکەین، کوشتنی سڤیلەکان بووەتە بەشێک لەم جموجۆڵە داگیرکارییانە و هەوڵدەدەن شوێنەکانیان پێی چۆڵ بکەن، ڕاگەیەندراوی بەڕێوبەری باشوری کوردستان و شرۆڤەی هەندێک لە ڕاگەیاندنەکانی باشور، کە کوشتنی خەڵکی مەدەنی وەک شەڕ پیشان دەدن، ڕێگا لە ڕەوابوونی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەکاتەوە.

 

کۆمەڵکوژیی خەڵکی مەدەنی لە کورتەک وەک شەڕی نێوان سوپای تورک و گەریلا پیشاندراوە، لەو شوێنە هیچ بارەگایەکی گەریلا بوونی نییە، ئەو کەسانە لەسەر ڕێگای ئاسفاڵت کۆمەڵکوژکراون، لەو شوێنە هیچ جموجۆڵێکی سوپای تورکیش نییە، نیشاندانی ئەو کۆمەڵکوژییە وەک شەڕ ڕەوایەتی بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەدات.

 

بەهۆی هێرشەکانی دەسەڵاتداریی ئاکەپە-مەهەپە لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و باشوری کوردستان، زۆرێک لە خەڵکی مەدەنی کوژراون، بێدەنگی پارتی، یەکێتی و بەڕیوبەرایەتی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر ئەو هێرسانە قبوڵ ناکرێت، گەلی کورد و ڕای گشتی لە باشوری کوردستان لە شیندایە، بێدەنگی هێزە سیاسییەکان و بەڕیوبەری باشور هیچ پاساوێکی نییە، ئەگەر بەڕێوبەرییەک کە هەیە و هێزە سیاسییەکان لە بەرامبەر کۆمەڵکوژیی خەڵکی مەدەنی بیدەنگ بن، ئەو بانگەشەیە کە دەڵێن ئێمە نوێنەری گەلین، پێویستە باسی لەسەر بکرێت.

 

هێرشەکانی ئاکەپە-مەهەپە تەنیا لەسەر پەکەکە نییە، هەڵوێستی دەوڵەتی تورک لە کاتی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی و ئاڵۆزییەکانی کەرکوک لەبەر چاوە، لە ڕوانگەی ئەوانەوە موسل، کەرکوک و خاکی باشوری کوردستان خاکی ئەوانە، بۆیە باشوری کوردستان داگیر دەکرێت، کاتێک ئەو ڕاستییە لەبەر چاوە، بیدەنگی لە بەرامبەر هێرشەکان و کۆمەڵکوژیی بە واتای ئەوەیە کە ئەوانیس هاوبەشن لەو کۆمەڵکوژییانە.

 

هیزە سیاسییەکان تەنیا هاوبەشی هێرشە داگیرکارییەکان نیین، هاوکات لەگەڵ ڕێکخراوە سیخوڕییەکان مەیدانەکانی گەریلا دەکەنە ئامانج، لەگەڵ میت هەوڵدەدەن شوێنی گەریلا ئاشکرا بکەن و لێیان بدەن، بەدەیان ڕووداوی لەو شێوەیە ڕوویداوە، زۆرێک زانیاریی و بەڵگەمان لە بەردەستدایە، کە یەکینەکانی سیخوڕیی لە باشوری کوردستان و میتی تورک پێکەوە کار دەکەن، ڕایدەگەینین کە چێتر ڕێگە بەو دۆخە نادەین، تەدبیر دەگرین و لەوانەی بەرپرسیارن تۆڵە دەکەینەوە.

 

قبوڵ ناکرێت، کە هێزێکی سیاسی کورد سیخوڕی بۆ دوژمنی هێزیکی کوردی بکات، بانگ لەهێزە سیاسییەکانی باشوری کوردستان دەکەین، کە پێویستە لە بەرامبەر هێرشەکان هەڵویست نیشان بدەن و بەر بەو کەسانە بگرن، کە زانیاری دەدەنە دەوڵەتی تورک.

 

بانگ لە خەڵکی باشوری کوردستان، ڕێکخراوە مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکان و هێزە دیموکراتەکان دەکەین، کە لەبەرامبەر جموجۆڵی داگیرکاریی لەسەر باشوری کوردستان دەنگیان بەرز بکەنەوە و لە بەرامبەر ئەو کەسانەی دژی بزوتنەوەی ئازادیخوازیی لەگەڵ دوژمن کار دەکەن، هەڵویستی خۆیان ڕوون بکەن و پشتگیریی تێکۆشانمان لەدژی داگیرکاریی و هێرشەکان بکەن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure