يه‌كێتى وپارتى
512 جار بینراوە 30/6/2019 06:35 PM

كۆبوونه‌وه‌ى پارتى و يه‌كێتى ڕاگه‌يه‌نرا



سنور ميديا

سبەینێ دوو شه‌ممه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری سلێمانی كۆدەبنەوە.

 

ماڵپەڕی فەرمی پارتی بڵاویكردەوە، سبەینێ دوو شەممە كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە شاری سلێمانی كۆدەبنەوە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، پارتی و یەكێتی گۆڕانكارییان لە شاندی دانوستانكاری خۆیان كردووە، بەشێوەیەك مەحمود محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی سەرۆكی لیژنەی دانوستانكاری شاندی پارتییە و هەریەك لە دڵشاد شەهاب، ئەندامی سەركردایەتی و فرسەت سۆفی و ئومێد سەباح-یش یاوەری دەكەن و حاكم قادر، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وەكو سەرۆكی لیژنەی دانوستانكاری یەكێتی و شاندێك یاوەری دەكات.

 

ئەمەش لەكاتێكدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەردوولا لە شاری هەولێر كۆبوونەوە و دوای كۆبوونەوەكەش بڕیاریاندا لە كۆبوونەوەكانیان بەردەوام بن و بەپێی زانیارییەكانیش كێشەی سەرەكی نێوان ئەو دوو لایەنە دیاریكردنی كەسێكە بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure