ئومێد خۆشناو
1430 جار بینراوە 30/6/2019 10:50 AM

ئومێد خۆشناو يه‌كێتى ده‌ترسێنێت



سنور ميديا

پەرلەمانی كوردستان، ئه‌مڕۆ بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی یاسایی كۆدەبێتەوە، بە گوتەی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتییش، هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەت بەردەوام دەبن و هیچ لەمپەرێك لە بەردەم پڕۆسەكەدا نابێتە ڕێگر.

ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبه‌كه‌ى ڕاگەیاندوه‌: "پەرلەمانی كوردستان ئه‌مڕۆ یەكشەمە 30/6/2019 بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و كورتكردنەوەی پشووی پەرلەمان كۆدەبێـتەوە".

 

خۆشناو وتیشی؛ هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەت بەردەوام دەبن و هیچ لەمپەرێك لە بەردەم پڕۆسەی پێكهێنانی حكوومەتدا ڕێگر نابێـت و لە ماوەی یاسایی خۆیدا پێكدێـت.

 

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەش كرد، گفتوگۆی لایەنە سیاسییەكانی بەشدار لە پێكهێنانی حكوومەتدا كۆتایی هاتووە، تەنیا وەرگرتنی ناوی كاندیدەكان ماوە.

 

سەبارەت بە چاوەڕوانیی یەكێتی بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدەكانیان، ناوبراو دەڵێت: "چاوەڕوانی هیچ لایەنێك ناكرێت لە پڕۆسەی پێكهێنانی حكوومەتدا و لە ماوەی یاساییدا پێكدێت، تاكو 11 مانگی 7 دوا كات بە یەكێتی دراوە بۆ ئەوەی ناوی كاندیدەكانیان پێشكەش بكەن، بەڵام دوای ئەو وادەیە، چیتر چاوەڕوان ناكرێت و حكوومەت پێكدێـت".

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure