مەلا بەختیار
498 جار بینراوە 30/6/2019 09:12 AM

مه‌لا به‌ختيار ته‌حاداى هه‌مووان ئه‌كات



سنور ميديا 

مەلا بەختیار ئاماژە بەوە دەكات پارتی بەئەقڵییەتی حاكم دەیەوێ‌ حوكمڕانی رەهای كوردستان بێ‌‌و هەندێكیش لەیەكێتی بەموزایەدە دەیانەوێ‌ پاشەكشە بەپارتی بكەن، ئەو دەڵێت "خۆم لەهەموو كەس بەدەوڵەمەندتر دەزانم‌و پاكێتی خۆم بەهیچ شتێك ناگۆڕمەوە".


مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەم لێدوانانەی دوێنێ شه‌مه‌ لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك لەكادرانی مەڵبەند‌و كۆمیتەكانی هەولێرو دەوروبەری راگەیاند، ئەو وتی "ئێستا كە رووداوەكان دێنە پێشەوە بەداخێكی زۆرەوە بەگشتی هێزە كوردستان لەپەراوێزی رووداوەكانداین‌و بەتایبەتی یەكێتی لەناو كێشەی كێشەكانی خۆیدا دەخولێتەوە"!


وتیشی "نەبونی یەكخستنی ریزەكانی هێزە كوردستانییەكان، مەترسییەكی گەورەیەو هەمووهێزە كوردستانییەكانیش لەمە لێپرسراوین، بەتایبەتی یەكێتی‌و پارتی لێی بەپرسیارین! پارتی بەئەقڵییەتی حاكم دەیەوێ‌ حوكمڕانی رەهای كوردستان بێ‌، بەو شێوەیەی كە خۆی دەیەێ‌، هەندێكیش لەیەكێتی بەتەحەداو موزایەدە، دەیانەوێ‌ پاشەكشە بەپارتی بكەن".


مەلا بەختیار جەغتی لەوەش كردەوە كە "یەكێتی تەنها بەكۆنگرەی گۆڕانكارییەكان لەم دۆخەی ئێستای رزگاری دەبێت‌و وەكو مەلا بەختیاریش، كێلەكەی مام جەلالم بەسە، كە لەسایەیدا بە سەربەرزی بمێنمەوە. بۆیە پێویستم نەبەحزب دروستكردن‌و نەبەتەكەتول‌و نەبەلەشكریشە. چونكە خۆم لەهەموو كەس بەدەوڵەمەندتر دەزانم لەسەرمایەی خەبات، لەمێژووی خەبات، لەقەڵەمی خەبات، بۆیە ئەم سەرمایە‌و پاكێتیەی خۆم بەهیچ شتێكی تر ناگۆڕمەوە. بۆیە لەئێستادا پێویستمان بەهەڵوێستی راستەقینەیە بۆ بەستنی كۆنگرە، نەك قسەی لابەلا بۆ بەستنی كۆنگرە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure