سنور ميديا
124 جار بینراوە 29/6/2019 09:22 PM

سه‌رۆكى ئه‌مریكا ستایشى سیاسه‌تى كۆچى ئوسترالیا ده‌كات



سنور ميديا

سه‌رۆكى وویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ، دۆناڵد ترامپ، له‌ تویتێكدا ستایشى سیاسته‌ تونده‌كانى ئوسترالیا له‌به‌رامبه‌ر په‌ناخوازان ده‌كات و ڕایگه‌یاند كه‌ ده‌بێت ئه‌وانیش له‌و سیاسه‌ته‌وه‌ فێر ببن.


له‌و توێته‌دا ، دۆناڵد ترامپ چه‌ند پۆسته‌رێكى هۆشیارى له‌باره‌ى سیاسه‌ته‌كانى ئوسترالیا له‌به‌رامبه‌ر كۆچبه‌رانى ده‌ریایى قاچاخدا بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئوسترالیاوه‌ به‌رهه‌م هێنراون.
یه‌كێك له‌و پۆسته‌رانه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن دۆناڵد ترامپه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ژمارى تویته‌كه‌ى پۆستى كردووه‌ ده‌ڵێت " ئوسترالیا توندترین ڕێوشوێنه‌كانى پاراستنى سنوره‌كانى جێبه‌جێ ده‌كات".


جێگه‌ى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ئوسترالیا سیاسه‌تێكى توند له‌به‌رامبه‌ر كۆچبه‌رانى ده‌ریایى قاچاخ پیاده‌ ده‌كات به‌جۆرێك هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكات، ده‌ستگیرده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ى ووڵاته‌كه‌ى خۆى ده‌كرێته‌وه‌
سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌رى گاردیان

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure