سنور ميديا |
147 جار بینراوە |
29/6/2019 05:35 PM |
|
به‌رهه‌م ساڵح و نێچیرڤان بارزانی: ده‌بێت له رێگه‌ی ده‌ستووره‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن
سنور ميديا
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا كۆبوونه‌وه و رایانگه‌یاند، ده‌بێت له رێگه‌ی ده‌ستووره‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە سه‌ردانی به‌غدا كرد و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بەغدا لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە.
بەگوێرەی راگه‌یه‌ندراوێكی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ''له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌ندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، په‌یوه‌ندییه‌کانی حکومه‌تی فیدراڵی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، دۆخی ناوچه‌کانی مادده‌ی 140 و مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و گرنگیی هه‌ماهه‌نگی و هاوکاریی هه‌ولێر و به‌غدا و دۆخی ناوچه‌که به‌گشتی، تاوتوێکرا".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە لە بەغدا لەگەڵ نوێنەری هەر 15 ئەندامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د. ڤاڵا فه‌رید، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش ئامادە بوون. ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی خۆشحاڵیی خۆیان به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پیرۆزبایی ده‌ستبه‌کاربوونیان لێکرد.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پوخته‌یه‌كی لەبارەی "دۆخی سه‌ختی رابردووی هه‌رێمی كوردستان و شه‌ڕی داعش و قۆناخی ئێستا و روانینی خۆی بۆ داهاتوو پێشكه‌ش كرد، دووپاتیكرده‌وه، هه‌ر