سنور ميديا
171 جار بینراوە 29/6/2019 03:33 PM

ته‌رمی‌ پۆلیسه‌كه‌ی‌ پاسه‌وانی‌ سنوور دۆزرایه‌وه‌



سنور ميديا 

ئه‌و پۆلیسه‌ی‌ پاسه‌وانی‌ سنوور كه‌ چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ سنووری‌ قه‌زای‌ مێرگه‌سوور خنكا، ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی‌ دۆزرایه‌وه‌.

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌رگری‌ شارستانی‌ سۆران رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ ته‌رمی‌ سه‌ربه‌ست عه‌بدولڕه‌حمان له‌ دایكبووی‌ ساڵی‌ 1978 كه‌ پۆلیسی‌ پاسه‌وانی‌ سنووره‌ له‌ سنووری‌ قه‌زای‌ مێرگه‌سوور دۆزرایه‌وه‌.

 

به‌رگری‌ شارستانی‌ سۆران ده‌ڵێت: "ته‌رمی‌ ئه‌و پۆلیسه‌ به‌ هه‌مانگی‌ له‌گه‌ڵ‌ تیمه‌كانی‌ مه‌له‌وانی‌ شێروانی‌ مه‌زن، پیران، سۆران و حاجیاوا و هاوڵاتیانی‌ سنووره‌ دۆزرایه‌وه‌".

 

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ی‌ رابردوو 26ی‌ حوزه‌یران، سه‌ربه‌ست عه‌بدولڕه‌حمان لە رووباری چامە خنكا بوو".

 

به‌رگری‌ شارستانی‌ سۆران داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات له‌پێناو سه‌لامه‌تی‌ گیانیان به‌بێ‌ چوپ مه‌له‌ نه‌كه‌ن.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure