پارتى
246 جار بینراوە 29/6/2019 03:24 PM

سەركردەیەكی پارتی: بۆ گەڕانەوەمان بۆ كەركوك كێشەمان نییە



سنور ميديا

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردن نین لە كەركوك، لەوكاتەی باسی لێدەكرێت.


دوای 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 و كۆنتڕۆڵكردنی پارێزگەی كەركوك لەلایەن حەشدی شەعبیی و سوپای عیراقەوە، بنكە و بارەگاكانی پارتی لەلایەن ئەو هێزانەوە كۆنتڕۆڵ كران و تا ئێستاش ڕادەستی ئەو حزبە نەكراونەتەوە و پارتیش مەرجی هەیە بۆ گەڕانەوە بۆ كەركوك.

 

دیاری حسێن ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كورستان بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، لەگەڵ حكومەتی عێراق هاوبەش و شەریكین و وەزیرمان هەیە لەنێو ئەو حكومەتەدا، سەردانمان دەكەن و سەردانیان دەكەین، بۆیە كێشەمان نییە لەگەڕانەوە بۆ كەركوك.

 

وتیشی"بەڵام ئەوكاتەی بارەگاكانیان دەبەنەوە و دۆخەكە ئاسایی بكرێتەوە، پێشمەرگە و سوپای عێراق بەهەماهەنگی ناوچەكە بپارێزن".

 

بەپێی زانیارییەكان لەناوەڕاستی مانگی داهاتوو پارتی بارەگاكانی بۆ كەركوك دەگەڕێنێتەوە و لەوبارەوە دیاری حسێن ئاشكرایكرد، كێشەی گەڕانەوەیان بۆ كەركوك نییە، بەڵام بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاكان لەو شارە، دەبێت دۆخەكە ئاسایی بكرێتەوە، ئەگەرنا لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردن نین لەو كاتەی باسدەكرێت، بەڵام ئەگەر دۆخەكە ئاسایی كرایەوە، ئاوارەكان گەڕانەوە و خەڵكی هێنراو گەڕێنرایەوە، هێز لەشارەكە ببرێتە دەرەوە، ئەوكات با هەڵبژاردن بكرێت كێ بردیەوە پیرۆزی بێت.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، گفتوگۆی نێوان هەرێم و بەغدا لەژێر چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان بەردەوامە و هەست دەكەین بەرەو پێش چوون هەیە و نیەتێك ناوچەكە ئارام بكرێتەوە.

 

ڕوونیشیكردەوە، داوای جێبەجێكردنی دەستور و ئاساییكردنەوەی ناوچەكە دەكەین، دواتر با سەرژمێری بكرێت و پاشان ڕاپرسی تا بزانرێت خەڵكی ئەو ناوچانە هەرێم و بەغدا كامیان هەڵدەبژێرن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure