سنور ميديا
922 جار بینراوە 29/6/2019 02:12 PM

پشووى شه‌مه‌ هه‌ڵگيرابۆ فه‌رمانگه‌يه‌ك



سنور ميديا 

بەڕێوەبەری ڕەگەزنامەی گشتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانی شەممە لە هەمووو فارمانگەكانی پاسپۆرت لە بەغدا و پارێزگەكان دەوامی فەرمییە.

 

لیوا هەیسەم فازڵ غەرباوی، بەڕێوەبەری ڕەگەزنامەی گشتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە"شەممە لە هەموو فەرمانگەكانی پاسپۆرت لە بەغدا و پارێزگەكان دەوامی فەرمییە".

 

پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە"لەسەر ڕێنمایی یاسین تاهیر یاسری، وەزیری ناوخۆ، بەڕێوەبەری ڕەگەزنامەی گشتی، فەرنانی كرد شەممە دەوامی فەرمی بێت لە هەموو فەرمانگەكانی پاسپۆرت لە بەغدا و پارێزگەكان، تا مامەڵەكان وەربگرێن و پاسپۆرتە تەواوكراوەكان ڕادەستی هاووڵاتیان بكرێنەوە".

 

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە"ئەم هەنگاوە بۆ پێشكەشەكردنی خزمەتی زیاترە بە هاووڵاتیان، ئەمەش لەكاتێكدا كە لە هەفتەی ڕابردوودا بەڕێوەبەرایەتی كاروباری پاسپۆرت نزیكەی هەژدە هەزار پاسپۆرتی لە بەغدا و پارێزگەكاندا تەواوكردووە، ئەنجامی كارەكانیش ڕۆژانە لەسەر پەیجی ڕێوەبەرایەتییەكە بڵاوكردەكرێتەوە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure