پارتى
253 جار بینراوە 29/6/2019 02:06 PM

"پارتی له‌پشت دروستكردنی گروپی چەكداره‌كانه‌ لەكەركوك"



سنور ميديا 

جاسم بەیاتی سكرتێری یەكێتی ئیسلامی توركمانەكانی عێراق پێیوایە دەركەوتنی گروپی چەكداری كوردی، كە هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەكانی كەركوك دەكەن پەیامێكی تەحەددای روونە بۆ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیری عێراق‌و پێشیوایە پارتی دیموكراتی كوردستان لەپشت ئەو گرووپە چەكداریانەوەیە .

 

بەیاتی لەلێدوانێكیدا بۆ پێگەی "مەعلوومە" راشیگەیاند، دەركەوتنی گرووپی چەكداری كوردی لە كەركوك، كە داوا لە هێزە فیدرالییەكان دەكەن پارێزگای كەركوك بەجێبهێڵن و هەڕەشەی هێرشكردنە سەر هێزە عێراقییەكان دەكەن پەیامێكی تەحەددای روونە بۆ عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیری عێراق ،ئەوەش لەو ڕێوشوێنانە دەچێت، كە كاتی خۆی و لەكاتی بوونی نەجمەدین كەریمی پارێزگای پێشووی كەركوك دەكران.

 

لەبەشێكی تری لێدوانەكەیدا بەیاتی ئەوەشی راگەیاند، ئەو گرووپە چەكدارییانە هەڕەشە لەهاووڵاتیان دەكەن و بەزەبری هێز دەست بەسەر دامەزراوە ئابووری و پرۆژەكانی وەبەرهێناندا دەگرن بێئەوەی هیچ هێزێك هەبێت بەرپەرچیان بداتەوە.

 

ئەو سەرسووڕمانی خۆشی دەردەبرێت لە هەڵوێستی سەرۆك وەزیری عێراق لە هەڵسوكەوتی حزبە كوردییەكان بە چارەنووسی كەركووك بێ ئەوەی لەو بارەیە هیچ جوڵەیەك بكات .

 

بەیاتی ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، كە حكومەتی ناوەندی بەهیچ جۆرێك گرنگی بە دۆسیەی كەركوك نادات ، ئەوەش وایكردووە كە قەیرانەكان زیاتر كەڵەكە ببن بەتایبەت لەگەڵ دەركەوتنی ئەو گرووپە چەكداریانەی لە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە نزیكن لەپێناوی ڕێخۆشكردن بۆ دووبارە گەرانەوە بۆ كەركوك.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure