سنور ميديا
203 جار بینراوە 29/6/2019 01:58 PM

ترەمپ: ئەردۆغان دەیویست كوردانی سوریا بسڕێتەوە، من بە تەلەفۆنێك رامگرت



سنور ميديا

سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی کۆبووەیەوە و لەبارەی پرسی کڕینی مووشەکی ئێس 400ی ڕووسی گفتوگۆیان کرد , و دواتر رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا دەیویست كوردانی سوریا بسڕێتەوە بەڵام بە تەلەفۆنێك رامگرت.

 

ترەمپ، ئەمڕۆ شەممە، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"تورکیا کەیسێکی سەرنجڕاکێشە، کەیسێکی سەختە وەک سەرۆک ئەردۆغان، ئەویش سەختە، بەڵام من بەردەوامم لەگەڵی. لەوانەیە ئەوە شتێکی خراپ بێت، بەڵام من پێموایە بەڕاستی شتێکی باشە، چونکە راشکاوانە بیڵێم، ئەو (ئەردۆغان) کێشەیەکی گەورەی لەگەڵ کورد هەیە، وەکو هەموان دەزانن، 65 هەزار سەربازیی لەسەر سنور کۆکردبوەوە و دەیویست کورد بسڕێتەوە، کە ئەوان (کورد) یارمەتیی ئێمەیان دا لە دژی داعش و پێکەوە لەسەدا 100ی خەلافەتمان تێکشکاند. من پەیوەندیم پێوەکرد و داواملێکرد وا نەکات، ئەو (ئەردۆغان) هێرشی نەکرد، سەربازانی تورکیا دەیانویست ریز بگرن و بڕۆن بۆ لەناوبردنی ئەو خەڵکانەی (کورد) کە ئێمە خەلافەتی داعشمان لەگەڵیان تێکشکاند، ئەو ناتوانێت ئەوە بکات، نەشیکرد."

 

ترەمپ راشیگەیاند كە وڵاتەكەی روبەڕوی هەڵوێستێكی ئاڵۆز بۆتە بۆ وەڵامدانەوەی مامەڵەكەی توركیا بۆ كڕینی سیستمی بەرگریی ئێس400ی روسی و جەختیشی كردەوە كە لە ئێستادا تاوتوێی ئەگەری سەپاندنی سزا بەسەر ئەنكەرەدا دەكرێت.

 

بەڵام هاوكات ترەمپ، هاوسۆزی خۆی لەگەڵ ئەردۆغان نیشانداو سەرزەنشتی ئیدارەكەی ئۆبۆمای كرد، بەوەی كە مەرجی داناوە بۆ ئەوەی توركیا بتوانێت سیستمی موشەكی پاتریۆت بكڕێت.

 

ترەمپ سەبارەت بە پرسی كڕینی سیستمی ئێس400 لەلایەن توركیاوە، لەسەرەتای كۆبونەوە دو قۆڵییەكەیدا لەگەڵ ئەردۆغان لەپەراوێزی لوتكەی گروپی20 لەژاپۆن وتی"تاوتوێی چەند رێگەچارەیەكی جیاجیا دەكەین. ئەمە كێشەیەكەو هیچ گومانی تێدا نییە."

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure