سەڵاحەدین بەهادین
157 جار بینراوە 29/6/2019 11:45 AM

سەڵاحەدین بەهادین لەبارەی بۆردوومانەکانی تورکیا لە خاکی هەرێم هاتە دەنگ



سنور ميديا

ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی کوردستان لەبارەی بۆردوومانەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەرگیز ڕەوانییە بە بێدەنگی به پاساوی هیچمان لەدەستنایە تێیپەڕێنین.

 

سەڵاحەدین بەهادین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی کوردستان لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی "ئەو مەرگەساتەی ڕۆژانە لە ناوچە سنوریەکانی هەرێم چەند بارە دەبێتەوە، جێگای داخ وخەمێکی ئەخلاقی ونەتەوەییە و هەرگیز ڕەوانییە بە بێدەنگی به پاساوی هیچمان لەدەستنایە تێیپەڕێنین".

 

دەشڵێت، "دەبێت هەڵوێستی بەرپرسانەمان ببێ، راشکاوانە لەسەر هۆکار و پاساو چارەسەر بوەستین ئەگەری هەڵکشان هەیە".

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان چوار هاوڵاتی لە سنوری چیای كورتەك و خواكورك شەهیدبون و پێنج هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure