عه‌تا سه‌راوى
2762 جار بینراوە 29/6/2019 12:53 AM

سه‌راوى : نه‌فره‌ت له‌ سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان



سنور ميديا 

عه‌تا سه‌راوى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى يه‌كێتى له‌سه‌ر بێ ده‌نگى هه‌رێم له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژى خه‌ڵكى سڤيلى باشوور دێته‌ ده‌نگ و ده‌ڵێت " نەفرەت لە سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و پەرلەمانێک و نۆێنەرایەتیەک کە فزەی لێوە نایەت".

 

عه‌تا سه‌راوى له‌ پێگه‌ى تايبه‌تى خۆى نووسيويه‌تى "نەفرەت لە ئەردۆگان" و ده‌شڵێت " نەفرەت لە ئەردۆگان و هاوپەیمانەکانی بۆ ئەو کۆمەڵکوژییەی کە خەڵکی سڤیلی کورتەکی باشوری کوردستانیانیان کۆمەڵکوژ کرد"

 

ئه‌و به‌رپرسه‌ى يه‌كێتى ڕاشى ده‌گه‌يه‌نێت " بۆ ئەم کۆمەڵکوژییە کورد دەبێ یەک رەنگ و یەکگرتوو بێ، دواتر ئەم پلانە نەگریسە مرۆڤ کوژە، تیرۆریستەی کە بە تەیارەکانی خەڵکی ئەم ناوچەیەی بۆردومان کرد، ئەمە لە پای دۆڕاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن بوو لە ئەستەمبوڵ، کە ئەیەوێت تۆڵەی ئەمە لە کورد بکاتەوە".

 

سه‌راوى ده‌شڵێت" نەفرەت لە سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و پەرلەمانێک و نۆێنەرایەتیەک کە فزەی لێوە نایەت کە ئەردۆگان و هاوپەیمانەکانی و جاش و بەکرێگیراوەکانی شەرمەزار بکات."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure