سنور ميديا
884 جار بینراوە 29/6/2019 12:37 AM

هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی خاكه‌كه‌ی ڕاده‌ستی توركیا كردووه‌



سنور ميديا 

ئه‌ندامێكی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی كۆما جڤاكێن كوردستان (کەجەکە) ده‌ڵێ:"کاربەدەستانی باشوری کوردستان بەشێوەیەکی فەرمی خاکی باشوریان ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا کردووە".

 

سۆزدار ئاڤێستا، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە به‌كه‌ناڵی ستێرك-ی ڕاگه‌یاند، "هێرشەکانی تورکیا لەسەر خاکی باشوری کوردستان چەندین ساڵە بەردەوامە، چەندینجار هەوڵیداوە باشور داگیر بکات، بەڵام هەرجارێک ئەو هەوڵەی دەستپێکردووە بزوتنەوەی ئازادی‌و گەریلاکانی ئازادی سینگی خۆیان داوەتە بەر ئەو هێرشانەو وەک قەڵغانێک خاکی باشوریان پاراستووە".

 

ده‌شڵێت:"کاربەدەستانی باشوری کوردستان بەشێوەیەکی فەرمی خاکی باشوریان ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا کردووە".

 

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كه‌جه‌كه‌ پێیوایه‌، کاتێک نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم هەڵبژێردرا چاوەڕواندەکرا کە هەڵوێستێکی جیاوازی هەبێت، بەڵام ئێستا لەباشور حکومەتی بنەماڵەیی بارزانی دادەمەزرێت".

 

ئه‌و قسانه‌ی سۆزدار ئاڤێستا له‌كاتێكدایه‌، ئێوارەی دوێنێ فڕۆکە جه‌نگییه‌كانی تورکیا جارێكی دیكه‌ به‌ بیانووی بوونی باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ هێرشیانكرده‌وه‌ سه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆیه‌وه‌ چوار هاوڵاتی شه‌هیدبوون و پێنج دیكه‌ش برینداربوون.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure