يه‌كێتى
981 جار بینراوە 28/6/2019 01:51 PM

كادرێكى ديارى يه‌كێتى به‌ته‌مايه‌ ببێت به‌ پارێزگارى كه‌ركوك



سنور ميديا 

دادوه‌ر سامان سەید عەتار، كادیری یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك خۆی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک كاندید دەکات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ حزبه‌كه‌ له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ گفتوگۆدایه‌ بۆ دیاریكردنی كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته‌.

 

دادوه‌ر سامان سەید عەتار له‌ نامه‌یه‌كه‌دا ئاڕاسته‌ی مه‌ڵبه‌ندی دووی كه‌ركوكی یه‌كێتی و مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ كراوه‌ رایگه‌یاندووه‌، "به‌ڕێزان من كه‌ له‌ خواره‌وه‌ واژۆم كردووه‌ خۆم ده‌پاڵێوم بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك".

 

ئه‌و كادیره‌ی یه‌كێتی دوێنێ پێنجشەممە سیڤی خۆی پێشکەشی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کردووە بۆ ئەوەی به‌ فه‌رمی بكرێته‌ كاندیدی پارێزگاری كه‌ركوك.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "دادوەرم لە دادگای نێودەوڵەتی و ئەندامی دادگای لاهام و خاوەنی بڕوانامەی ماستەر دکتۆرام، لەدایکبووی کەرکووکم و کادیری یەکێتی نیشتمانیم. بەهیوای پشتگیریتان".

 

4250102862019_123.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure