د.شۆڕش حاجى ئه‌ندامى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان
2874 جار بینراوە 28/6/2019 11:52 AM

شۆڕش حاجى : هێشتا ناوى كاندیده‌كانى گۆڕان له‌لایه‌ن لیژنه‌ تایبه‌ته‌كه‌وه‌ ديارى نه‌كراوه‌ بۆ جڤات



سنور ميديا _ تايبه‌ت

ئه‌ندامێكى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاشكراى ده‌كات هێشتا ناوى به‌ربژێره‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لایه‌ن لیژنه‌ تایبه‌ته‌كه‌وه‌ ديارى نه‌كراوه‌ بۆ جڤاتـ، و ورده‌كارى ڕێكارى ديارى كردنى به‌ربژێره‌كانى گۆڕان بۆ سنور ميديا ئاشكرا ده‌كات .

 

د.شۆڕش حاجى ئه‌ندامى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان تایبه‌ت به‌سنور میدیایى ڕاگه‌یاند , لیژنەی هەڵسەنگاندنی بەربژێرەکان بۆ هەر پۆستێک سێ کەس دێنێتە بەردەم جڤاتی نیشتیمانی بۆ دەنگدان لەسەریان".

 

ئه‌ندامه‌كه‌ى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن جه‌ختيشى كرده‌وه‌ "له‌وه‌ى تا ئێستا بەربژێرەکانی گۆڕان بۆ وەزارەتەکان یەکلایی نەکراوەتەوە".

 

د, شۆڕش حاجی هەروەها وتيشى" ئەو ناوانەی لە ماڵپەڕەکان بڵاودەکرێنەوە دورن لە راستییەوەو تەنیا ئەو ناوانەی کە لیژنەکە، بەپێی ئەو پێوەرو میکانیزمەی دیاریکردوە، دەینێرێ بۆ جڤات بەربژێری بزوتنەوەی گۆڕانن".

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure