سنور ميديا
164 جار بینراوە 28/6/2019 10:45 AM

حكومەتی عیراق هۆشداری دەدات



سنور ميديا 

دوای ئەوەی خۆپیشاندەران لە بەغدا چوونە بەردەم باڵیۆزخانەی بەحرەین، وەزارەتی دەرەوەی حكومەتی عیراق هۆداری دەدات و دەڵێت: "ئاسایشی باڵیۆزخانەكان هێڵی سوورە".

 

ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە 27ی حوزەیرانی 2019 لە كاردانەوەی كۆبوونەوەی سەركردەی وڵاتان لە بەحرەین و قسەكردنی زاوای ترەمپ سەبارەت بە ئاشتی نێوان فەلەسترین و ئیسڕائیل، لە بەغدای پایتەخت خۆپێشاندانێك دژی "ڕێككەوتنی سەدە" ئەنجامدرا و خۆپێشاندەران چوونە ناو باڵیوزخانەی بەحرەین لە بەغدا و ئاڵای بەحرەین-یان هێنایە خوارەوە و ئاڵای فڵەستینیان هەڵكرد.

 

لای خۆشیەوە، وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئاسایشی باڵیۆزخانەكان هێڵی سوورە و نابێت ببەزێندرێت.

 

ڕاشیگەیاندووە، ئیدانەی هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی بەحرەین دەكەین لە بەغدا و پابەندی خۆمان دووپات دەكەینەوە بە پاراستنی باڵیۆزخانەكان.

 

جەختیشی كردۆتەوە، كە هێزە ئەمنییەكان ڕێوشوێنی پێویست لەوبارەیەوە دەگرنە بەر.

 

ڕۆژانی ٢٥ و ٢٦ی ئەم مانگە بەحرەین میوانداریی دانیشتنێكی سەركردەی چەندین وڵاتی كرد بە ناوی "ئاشتی بۆ گەشەپێدان"، ئەم دانیشتنە وەك یەكەم هەنگاوی ڕێككەوتنی سەدە دەبینرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure