سنور ميديا
971 جار بینراوە 28/6/2019 09:01 AM

رۆژی جەژنی قوربان دیاریی دەكرێت



سنور ميديا 

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە پەیمانگەی نەتەوەیی بۆ توێژینەوە فەلەكییەكان لە میسر، وادەی ڕاوەستان لەسەر كێوی عەرەفات و جەژنی قوربان دیاریی دەكات، ئاماژە بە حیساباتە فەلەكییەكانیش دەكات كە لێوەی وەستان لەسەر كێوی عەرەفات لە ڕۆژی 10ئابی داهاتوودا دەبێت.

 

سەرچاوەكە بە ماڵپەڕی (صدی البلد) و ڕۆژنامەی (الوطن)ی میسری ڕاگەیاتدووە"یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان لەڕووی فەلەكییەوە لە 11ی ئابدا دەبێت، پەیمانگەی نەتەوەیی بۆ توێژینەوە فەلەكییەكانیش ساڵانە ئەدرەسی دیاردە فەلەكییەكان ئامادە دەكات".

 

بە وتەی سەرچاوەكە"هەموو مانگێك حیساباتی فەلەكی دەكرێت، تا یەكەم ڕۆژی هەموو مانگە كۆچییەكان ڕابگەیەنرێت، لەگەڵ دیاریكردنی ئەو ڕۆژانەی تێیاندا مانگی بەدەر بە تەواوەتی دەردەكەوێت".
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت"مانگی زو لقەعدە لە 4ی تەمموزدا دەبێت و هیلالی مانگەكەش لە 2ی تەمموزدا لە كاتژمێر 9 و 16 خولەكی ئێوارەدا لەدایك دەبێت و لە ڕۆژی 3ی تەمموزدا دەكرێت هیلالی مانگەكە ببینرێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure