يه‌كێتى
246 جار بینراوە 28/6/2019 08:44 AM

ناوەندى دەرەوەى یەکێتى په‌يامێك ده‌ده‌نه‌ حزبه‌كه‌يان



سنور ميديا 

ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داواى به‌ستنی كۆنگره‌ى حزبەکەى دەکات و هۆشدارى دەدات لە دواخستنى کۆنگرە کە بەوتەى خۆیان دەبێت هۆى زیادبوونى کێشە ناوخۆیەکانى حزبەکەیان.

 

لەراگەیەنراوێکدا ناوەندى دەرەوەى یەکێتى رایگەیاندوە، لەکۆبوونەوەکەى ناوەندى دەرەوەو ئەنجومەنى ناوەند و پێشمەرگە دێرینەکان پێویستی پابه‌ندبوونی یه‌كێتی به‌ دیموكراسیه‌تی ناوخۆو به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌ دیموكراسییه‌كان له‌سه‌رو هه‌مووانیشه‌وه‌ به‌ستنی كۆنگره‌ دوپاتكرده‌وه‌، كه‌ ئێستا بۆته‌ خواستێكی گشتی‌و ته‌واوی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ له‌پێناو به‌ستنیدا فشارو چالاكی هه‌مه‌ جۆریان ده‌ست پێكردووه".

 

جەختیشیان لەوە کردوەتەوە کە هه‌ر چه‌شنه‌ دواخستنێكی تری كۆنگره‌، له‌وه‌ زیاتر گرفت‌و كێشه‌ی ناوخۆیی زیاد ده‌كات‌و وێنه‌ی یه‌كێتیش له‌نێو كۆڕو كۆمه‌ڵه‌ نێوده‌وڵه‌تی‌و هێزه‌ چه‌پ‌و دیموكراسییه‌كانی جیهان ناشیرین ده‌كات، بۆ ئەو مەبەستەش داوایانکردوە له‌ نزیكترین واده‌دا رۆژی به‌ستنی كۆنگره‌ ده‌ستنیشان بكرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure