لاهور شێخ جه‌نگى
3225 جار بینراوە 27/6/2019 12:16 PM

لاهور شێخ جه‌نگى كانديدانى باڵه‌كه‌ى بێ ئومێد ده‌كات



سنور ميديا _ تايبه‌ت

ئه‌و كانديدانه‌ى له‌پشتى لاهور شێخ جه‌نگى خۆيان كانديد كردوه‌ , ناوبراو بێ ئومێدى كردون و پێى وتون ئه‌و چاوى له‌سه‌ر حزبه‌ نه‌ك حكومه‌ت.

 

ئه‌ندامێكى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى كه‌ نه‌يويست ناوى ئاشكرا بكرێـت،به‌ سنور ميديايى ڕاگەیاند:"ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تى كه‌ له‌ باڵه‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگين ويستويانه‌ به‌پاڵپشتى لاهور شێخ جه‌نگى خۆيان كانديد بكه‌ن بۆ پۆستانه‌ى كه‌پشكى يه‌كێتى يه‌ له‌ حكومه‌تى نوێ".

 

ئاشكراى كرد، لاهور شێخ جه‌نگى بێ ئومێدى كردون ،پێيانى وتوه‌ من هيچ ته‌داخولى حكومه‌ت ناكه‌م و هيچ ئومێد پێ نيه‌ به‌ڵكو چاوم له‌سه‌ر داهاتوى يه‌كێتى و زياتر كارى حزبى ئه‌كه‌م . 

 

له‌ئێستا ژماره‌يه‌ك له‌و كانديدانه‌ى پۆسته‌كانى يه‌كێتى نزيكى لاهور شێخ جه‌نگين به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناوبراو پاڵپشتيان ناكات و ته‌داخول ناكات ئومێدى كه‌ميان له‌سه‌ر بۆئه‌وه‌ى كانديد بكرێن . 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure