سنور ميديا
4179 جار بینراوە 27/6/2019 12:55 AM

پارتى گره‌وێكى ترى له‌ يه‌كێتى برده‌وه‌ له‌ به‌غدا
پۆستێكى باڵا كه‌ پشكى يه‌كێتى بوو درا به‌پارتيه‌ك و ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌كرابوو



سنور ميديا 

پۆستى ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراق كە پلەی وەزیره‌ و پشكى يه‌كێتى بوو كه‌چى درا به‌ پارتى و ئه‌مڕۆ كادرێكى پارتى ده‌ست به‌كار بوو.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ / ٦ / ٢٠١٩ سیروان سیرینی لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان وەك ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراق دەستبەكار بوو، كە پلەی وەزیری هەیە.

 

ئارام باڵەتی وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی حیزبەکەی راگەیاندووە" سیروان سیرینی لەسەر پشكی پارتی پۆستەكەی وەرگرتووە، كە پلەی وەزیری هەیە".

 

به‌پێى زانياريه‌كانى سنور ميديا ئه‌و پۆسته‌ پشكى يه‌كێتى بووه‌ و دكتۆر ئاسۆ فه‌ريدون پارێزگارى پێشووى سلێمانى به‌ته‌مايى ئه‌و پۆسته‌ بووه‌ كه‌چى درايه‌ پارتى و ئه‌مڕۆ سیروان سیرینی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لەسەر فراكسیۆنی پارتی ده‌ست به‌كار بوو.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure